تشرینی یەکەم 14, 2019

مێژووی چل ساڵ هەڵشاخان لە کەنداوی فارس و دەریای عوماندا

بەشی چوارەم (دوایین بەش)

نزیکەی چوار دەهەیە کەنداوەکەی فارس ئۆقرەی بە خۆوە نەبینیوە و جاروبار دەبێتە مەیدانی پێکداهەڵپژانی ئێران و ئەمەریکا؛ ئێران و هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە؛ هەندێ جاریش لێیان بووەتە شەڕ و کوشتوبڕ.

راگیرکردن و گلدانەوەی کەشتیەکی کۆدوورگەی مارشاڵ
مانگی گوڵانی ٢٠١٥دەریاهێزیسپای پاسدارانی شۆڕشە ئیسلامیەکەی ئێران،کەشتیەکی بازرگانییانراگیرکرد؛ ئەو کەشتیە بە ئاڵای 'کۆدوورگەی مارشاڵ'ـەوە هاتوچۆی دەکرد؛ ئێران دەڵێ لەبەر کێشەی دارایی گلیان داوەتەوە.
ئەمەریکاپاراستنی گەمیە و کەشتیەکانی کۆدوورگەی مارشاڵی گرتبووە ئەستۆ؛ هەر لەو سەروبەندەدا چەند کەشتیەکی ئێرانی بەرەو لای یەمەن دەڕۆیشتن و، ئەمەریکا هاتە دەنگ نەکا ئێران بەو کەشتیانەدا چەک بۆ حووسیەکانی یەمەن بنێرێت؛ هەڵبەت ئێران بەری ئەو کەشتیانەی وەرسووڕاندەوە و نەیناردن بۆ یەمەن.
پاشراگیرکران و گلدرانەوەیگەمیەی مێرسک،ئەمەریکارایگەیاندبە گەمیەهارە (کەشتیی جەنگی)، هەموو کەشتیەک دەپارێزێت که بە ئاڵای ئەمەریکاوە هاتوچۆ بکا.

'کاروانی رزگاری' بەرەو یەمەن
لە مانگیگوڵان و جۆزەردانی٢٠١٥ـی زایینیدا، ئێران بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکە گەمارۆدراوەکەی یەمەن، بە گەمیەی 'ئێران‌شایەت'ـدا بارێک خۆراک و دەرمان دەنێرێت بۆ شاراو (بەندەر)یحەدیدەییەمەنو گەمارۆکەی سەریان دەشکێنێت.
لەو کاتەدا، شاراویحەدیدەبە دەست حووسیەکانی پشتقایم بە ئێرانەوە بوو.
عەرەبستان (سعوودیا) رایگەیاند هەتا گەمیەی ئێران ‌شایەتی نەپشکنی بێت، لێ ناگەڕێ بگات به یەمەن؛ ئێران هاتە دەنگ و گوتی: "ئاسمان بێتە زەوی، ناهێڵێ کەشتیەکەیان لێ بپشکنن."
ئێران، چەند گەمیەهارەیەکی بۆ پاراستنی کەشتیە باریەکەی خۆیان نارد.
ئەمەریکا کەشتیەکەی ئێرانی خستە بەر چاودێری و رایگەیاند زۆر خەمی ئەو کەشتیەی نیە.
ئاخرەکەی ئێران ناچار کەوت "کاروانی رزگاری" نەباتە یەمەن و بینێرتە جیبۆتی؛ بارە خۆراک و پیتاکەکەیش بە چاوەدێریی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە دەست خەڵکی یەمەن.

هاوەن‌گرتن بەملاو ئەولای گەمیەشەڕێکی ئەمەریکادا
مانگی بەفرانباری٢٠١٥ـی زایینی، سەرچاوە سەربازیەکانی ئەمەریکا رایانگەیاند که دەریاهێزی سپای پاسدارانی شۆڕشە ئیسلامیەکەی ئێران، هەر بۆ دنەدان و هانەهانە، چەند گولەهاوەنێکی گرتووەتە نزیک گەمیەشەڕی هەری ترۆمەنی ئەمەریکا.
سپای پاسداران، هەواڵەکەی ئەمەریکای بەدرۆ خستەوە و گوتی: "ئەو کاتەی ئەوان باسی دەکەن، ئێمە هیچ مەشق و راهێنانێکی سەربازیمان نەبووە هەتا هاوەن بگرینە گەمیەشەڕەکانی ئەوان."
ئەوەندەی نەبرد کە ئەمەریکا بۆ سەلماندنی هەواڵەکەی خۆی، چەند وێنەیەکی بڵاو کردەوە؛ بە وێنەکەدا دیار بوو چەند قەیاغەهارەیەکی سوپای پاسداران بە دەور گەمیەشەڕێکی ئەمەریکادا خولەیان دێت.

بەدیلگیرانی چەند دەریاوانێکی ئەمەریکایی
مانگی بەفرانباری ٢٠١٥ـی زایینی دەریاهێزی سپای پاسدارانی شۆڕشە ئیسلامیەکەی ئێران، لە نزیک دوورگەی فارسی (لە کەنداو)دا دوو قەیاغی هێزەکانی ئەمەریکایان راگیر کرد و هەر ١٠ دەریاوانەکەیان لێ دەستگیر کرد.
ئێران وێنەی دەریاوانە یەخسیرکراوەکانی ئەمەریکای بڵاو کردەوە کە هەرهەموویان بە چۆکدا داهاتبوونەوە و هەردوو دەستیشیان بە پشتەملەوە کردبوو؛ یانی خۆبەدەستەوەدان؛ ئێران دوای پێنج سەعات، دیلەکانی ئەمەریکای بەر دا؛ ئەمەریکا پێی ناخۆش بوو ئەو وێنانەیان لێ بڵاوکراوەتەوە و، رایگەیاند گوایە بە هەڵە چوونەتە ناو سنووراوی ئێرانەوە.
رێبەری ئێران، دەستخۆشانەیەکی چاکی لەو هێزانە کرد وا دەریاوانە ئەمەریکاییەکانیان یەخسیر کردبوو.
ئەو دوو ئەفسەرەی گەورەی ناو دوو قەیاغەکە بوو، پایدۆس و بەرکنار کران؛ بە قسەی ئەمەریکا خۆی، هێزە یەخسیرکراوەکانیان، هەر لەو چەند سەعاتەی وا گیرابوون، زۆر شتیان درکاندبوو!

قەیاغەهارەی ئێران
ئێران وای داناوە ئەگەر ببێتە شەڕ، بە قەیاغەهارە پەلاماری گەمیەشەڕەکانی ئەمەریکا بدات.
مانگی گوڵانی ٢٠١٩ـی زایینی ئەمەری کارایگەیاند گەمیەشەڕی فڕۆکەکێشی ئابراهام لینکۆڵن دەنێرێتە کەنداوی فارس.
سەرانی ئێران دەڵێن ئەوە هێزەکانی ئەمەریکانە ئاسایشی کەنداوی فارسیان خستووەتە مەترسیەوە.
پاش ئەوەی ئەمەریکا گەمیەشەڕیئابراهام لینکۆڵنی نارد بەرەو کەنداوی فارس، ئەوەندەی نەبرد گەمیەشەڕی یو.ئێس.ئێس ئارلینگتۆنیشی رەوانەی ناوچەکە کرد؛ رایشیگەیاند ئەو سیستەمە مووشەکبەزێنەیپاتریۆت کە لە ناوچەکەدا دایناوەتەوە، بەهێزتری دەکات و، ١٥٠٠ نەفەر هێزی دیکەش رەوانەی ناوچەکە دەکا.

تەقینەوەی نەوتکێشەکان
مانگی گوڵانی ٢٠١٩ـی زایینی، ئیمارات رایگەیاند چوار نەوتکێش در شاراو (بەندەر)یفجەیرەی ئەو وڵاتەدا کراونەتە ئامانج.
نەوتکێشەکان دوو دەنکیان هی عەرەبستان (سعوودیا) بوو؛ یەکێکیان هین ئیمارات بوو و ئەوی دیکەشیان هی نەرویج بوو.
مانگێک پاش ئەو قەومانە، رۆژی پێنشەمە رێکەوتی ١٣ـی حوزەیران (٢٣ـی مانگی جۆزەردان) دوو نەوتکێشی دی، ئەمجارەیان لە دەریای عوماندا کەوتنە بەر پەلامار؛ رێک لەو کاتەی وا عەلی خامەنەیی رێبەری ئێران، شینزۆ ئابەی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆنی لێ بووبوو بە میوان.
ئێران دەڵێ ئەو کارە دەستێکی لە پشتەوەیە بۆیە رێک لەو کاتەی ئەوانی میواندارەتیی شیزۆ ئابەیان دەکرد، ئەو بەزمە قەوما.

 

و: د. ڕزگار ئازەوانی ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler