کانونی یەکەم 13, 2019

ئەمریکا: تورکیا ئێس ٤٠٠ بکڕێت ئێف ٣٥ لەدەست دەدات

نوێنەری ئەمریکا لە ناتۆڕۆژی سێشەممە چواری پووشپەڕڕایگەیاند لە ئەگەری ئەوەی تورکیە سیستەمی بەرگری موشەکیڕووسی بکڕێت، ئەمریکا ئیزن نادات فڕۆکەوانەکانی ئەو وڵاتە ئێف ٣٥ بە کاربێنن.

واشنتۆن داوای لە ئەنکەرە کردووەڕێککەوتنی کڕین و جێگیرکردنی سیستەمی پەدافەندی موشەکی ئێس ٤٠٠ هەڵوەشێنێتەوە. هاوپەیمانەکانی تورکیە لە ناتۆ دەڵێن، بە کارهێنانی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ دەبێتە هۆی کەشف و ناسینی تەکنۆلۆژی بەکار هاتوو بۆ فرۆکەی ئێف ٣٥ی ئەمریکایی.
کی بیلی هاچیسون، نوێنەری ئەمریکا لە ناتۆ لە بارەگای ئەو ڕێکخراوە لە بڕۆکسێل گووتی: نیشانەکان باس لەوە دەکەن ڕووسیە ئەو سیستەمە مووشەکییە ڕادەستی تورکیە دەکات و ئەوە کۆمەڵێک دەرکەوتەی بۆ تورکیە بەدواوە دەبێت.چیسون بەپێداگری لەوەی ئەمریکا هەوڵی خۆی بۆ پاشگەز کردنەوەی تورکیە لە کڕینی ئێف ٣٥ داوە گووتی: تورکیە لەمەودوا ناتوانێ ئێف ٣٥ هەبێ. ئێمە ناتوانین ئیزن بدەین فرۆکەی ئێف ٣٥ بکەوێتە ژێر کاریگەری سیستەمی پەدافەندیڕووسیە.
پێنتاگۆن ماوەیەک پێشڕاهێنان بە فرکەوانەکانی تورکیەی بۆ بەکارهێنانی فرۆکەی ئێف ٣٥ ڕاگرت.تورکیە جگە لە بەکارهێنانی فرۆکەی ئێف ٣٥، هێندێک لە پارچەکانی ئەو فرۆکەیە وەک، ئامێری نیشتنەوە و پارچەکانیڕووی دەرەوەی فرۆکە و شوێنی نیشاندانی ژووری فەرمان بەرهەمدێنێت.
لە لایەکی دیکە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیە بڕیارە لەو پەیوەندییەدا و لە کاتی دانیشتنی ئەندامانی گرووپی بیست لە ژاپۆن لەگەڵ دۆنالد ترامپ کۆ ببێتەوە. ئەردۆغان رۆژی چواری پووشپەڕ لە بەرامبەر نوێنەرانی حیزبەکەی خۆی گووتی: پرسی پەدافەندی مووشەکی ئێس ٤٠٠ پەیوەندی راستەوخۆی بە سەروەری سیاسی تورکییەوە هەیە و لەو بوارەوە پاشەکشێ ناکەین و پێشتریش گوتبووی کە "لەو پەیوەندییەدا هەنگاوێک بەرەو دواوە ناگەڕێینەوە".
هەرچەندە ڕوسیە سوریە لەسەر ئەوەی کە هاوکاری تورکیە دەکات بۆ کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠. پێشتر ئەلێکساندێر شرین قایمقامی کۆمیتەی بەرگری دۆمای روسیە ئەمڕۆ پێشنجشەممە پێنشیاری بە ئێران کردووە کە ئێس چوارسەد لەڕوسیە بکڕن. لە بەرامبەر ئەم هەموو ئامادەکارییانەدا کە ئەگەری هەیە ئێس ٤٠٠ بدرێتە تورکیە، ئەمریکا پێشتر هەندێک هەنگاوی جددی هەڵێناوەتەوە. بۆ نمونە بڕیاری دا،ڕاهێنان بە فرۆکەوانەکانی تورکیە بۆ فڕینی فرۆکەی ئێف ٣٥ ڕاگرێت. ئەو بڕیارە کە تا ئێستا بە فەرمیڕانەگەیەندراوە بە دوای پێداگرییەکانی تورکیە دادێت لەسەر کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لەڕووسیە.
هەواڵدەریڕۆیتەرز، لە زمانی دوو بەرپرسی ئەمریکایی بڵاوی کردبووەوە ئەو بڕیارە ئەو فرۆکەوانانە لەخۆ دەگرێتەوە کە وابڕیار بوو بۆ تێپەڕاندنی خولێکیڕاهێنان بچنە ئەمریکا.ئێستا چوار فرۆکەوانی تورکیە لە بنکەی ئاسمانی لوک، لەویلایەتی ئاریزۆنا سەرقاڵی تێپەڕکردنی خوولی راهێنانی فرۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف٣٥ ـن.هەروەها ٢٠ ئەندامی هێزی ئاسمانی تورکیە هەر لەو بنەکەیە سەرقاڵی تێپەڕکردنی خوولی چاککردنەوە و پاراستنی فرۆکەی ئێف ٣٥.
دوای ئەوەش ️فوادئەلقەتاوی جێگری سەرۆکی تورکیە گووتی ئانکارا لە بەرامبەر گوشارەکانی ئەمریکا تەسلیم نابێ و بە ئاماژەدان بە دژایەتی ئەمریکا بە کڕینی سیستەمی دژە مووشەکی ئێس ٤٠٠یڕووسیە لە لایەن تورکیە گووتی ئانکارا بڕیاری خۆی داوە و نایگۆڕێت.
جێگری سەرکۆماری تورکیە بە گووتنی ئەوەی تورکیە بڕیاری خۆی داوەڕایگەیاند: کاتێک ڕێککەوتنێک واژوو کرا و قسەی لەسەر کراوە بە کردەوە جێبەجێی دەکەین. تورکیە پابەندی بەڵێنەکانیەتی.
لە ئەگەری ئەوەی تورکیە ئەو سیستەمە بکڕێ و بیباتە وڵاتەکەی، سزای تایبەت بەیاسای قەدەغەبوونی کڕینی چەک لەڕووسیە دەیگرێتەوە و بەو پێیە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی دەخرێتە سەر.پێشتر پێتریک شێنهێن، وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتبووی لە ئەگەری ئەوەی تورکیە دەست بە کڕینی سیستەمی موشەکی ئێس ٤٠٠ بکات لە گەڵاڵەی بەرهەمهێنانی فرۆکەی ئێف ٣٥ وەلادەنرێت.
تورکیەیەکێک لە هاوپشکەکانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی فرۆکەی ئێف ٣٥ی ئەمریکایە.

© 2017 Hawler