تشرینی یەکەم 21, 2019

لە ماوەی 3 ساڵدا 13 هەزار ملیۆنێر توركیایان بەجێهێشتوە

ئەندام پەرلەمانێكی جەهەپە، لە لێكۆڵینەوەیەكدا ئاشكرای كردوە، لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا نزیكەی 3 هەزار ملیۆنێر توركیایان بەرەو ئەوروپا بەجێهێشتوە.

رۆژنامەی (سۆزجو)ـی توركی، لەسەر زاری موراد باكان ئەندام پەرلەمانی جەهەپە بڵاوی كردوەتەوە، لە مێژووی توركیادا بۆ یەكەمجارە روو بدات كە بە شێوەیەكی زۆر بەرچاو، هاووڵاتیانی توركیا وڵاتەكەیان بەرەو ئەوروپا بە جێدەهێڵن.
ئەو ئەندام پەرلەمانە لێكۆڵینەوەیەكی لەوروەوە ئەنجام داوە، لەوێدا بۆی دەركەوتوە لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا 13 هەزار ملیۆنێر توركیایان بەرەو ئەوروپا بەجێهێشتوە، ئەمەشی بە شكستێكی گەورە لەرووی ئابوورییەوە بۆ توركیا وەسف كردوە.
باكان هۆكاری ئەو كۆچكردنەی ملیۆنێرەكان و هاووڵاتیانی ئاسایی بۆ نەبوونی ئاساییش و ئارامی لە توركیا گەڕاندوەتەوە، هەروەها پێیوایە لە مێژووی توركیادا هیچ كاتێك ئەوەندەی ئێستا، هاووڵاتیان وڵاتی خۆیان بەجێنەهێشتوە

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler