تەمموز 16, 2019

دەسەڵاتدابڕکردنێکی سـەرنەگرتـــــــــە لە ئەسیۆپیا

کۆمارە دیمۆکراتیکە فیدراڵەکەی ئەسیۆپیا وڵاتێکی هەرە کۆنی دنیایە؛ مێژووی هاوچەرخی ئەو وڵاتە زیاتر هەر بە قاتوقڕی و برسیەتیەوە گرێ دراوە، بەڵام لەو ساڵانەی دواییدا گەشە و ئاسایشێکی باشی بە خۆوە بینیوە؛ دەستی کۆدەتا و دەسەڵاتدابڕکەر، وەخت بوو ریسەکەیان لێ بکاتەوە بە خوری.

حەبەشە، ناوە لەمێژینەکەی ئەسیۆپیایە؛ حەبەشە لە بابەتی ژمارەی دانیشتوانەوە، دووەم وڵاتی قوڕنەی ئەفریقایە؛ ١٠٢ملیۆن کەسی لێ دەژیێت؛ ملیۆنێک‌و١٠٠هەزار کیلۆمەتری دووجایش بەرینە؛ لەو رووەوە دەیەم وڵاتە لە قوڕنەی ئەفریقادا؛ وڵاتێکی فیدراڵە؛ ئەمهەرە، هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەری ئەسیۆپیایە؛ کۆدەتاچیەکان بەنیاز بوون لەوێوە دەسەڵاتی وڵات دابڕ بکەن بۆ خۆیان؛هەرێمی ئەمهەرە ها لە باکووری رۆژاوای ئەسیۆپیاوە.
سەرلەشکرمەکۆنین و ئەفسەرێکی پلەبەرزی دی،لە کۆدەتاچیەکانیهەرێمیخۆبەڕێوەبەریئەمهەرەهاتنە دەنگ، بەڵام پێوە بوون و کوژران؛ سەرلەشکرسێئارەمەکۆنین، سەرۆکئەرکانیئەسیۆپیا بە دەستی پشتمێرەکەی خۆی، لە ئەدیسابابای پایتەختی ئەو وڵاتەدا کوژراوە.
ئەمباچۆمەکۆنین، سەرۆک هەرێمی ئەمهەرەیش کەوتە بەر دەستڕێژی کۆدەتاچیەکان و ئەویش کوژرا.
ئابەی ئەحمەد، سەرۆکوەزیرانی ئەسیۆپیابە جلوبەرگی سەربازەتیەوە لە تەلەڤیزیۆن دەرکەوت و، رایگەیاند: "کۆدەتاکەی ئەمهەرە سەری نەگرتووە."
کاکەئەحمەد داوای لە خەڵکی ئەسیۆپیایش یەک بگرنەوە و لەو کەسانەی دووبەرەکی دەنێنەوە بێنە دەنگ.
بە گوتەی کاکە ئەحمەد، فەرماندەی ئاسایشی ئەمهەرە، کۆدەتاکەی قەوماندبوو؛ دەڵێ زۆربەی کۆدەتاچیەکانیش گیراون.
ئەسیۆپیا نزیکەی هەشتا نەتەوە و تیرە و تایفەی جیاوازی لێ دەژیێت.
ئابەی ئەحمەد، لە پارەوە بووە بە سەرۆکوەزیرانیی ئەسیۆپیا؛ هەوڵێکی زۆری داوە دیمۆکراسی بچەسپێنێت؛ حزبایەتی و دامەزراندنی حزبی ئازاد کردووە؛ چی بەندکراوی سیاسییشیان هەبوو، هەرهەموویانی بەر داوە.
سەرەڕای ئەو کارانە، لەگەڵ وڵاتی ئەریتیریایشدا ئاشت بووەتەوە؛ ساڵانێکی دوورودرێژ بوو، لەوەتی ئەریتیریا لە ئەسیۆپیا جیا بووەتەوە، ماوەماوە پێکدا هەڵگژاون، بەڵام بەو دەسپێشخەریەی ئابەی کردی، هاتنە سەر مێزی دانوستان و ئاشتینامەیان واژۆ کرد.
ئابەی ئەحمەد ساڵی ١٩٧٦، لە باوکێکی بسڵمان و دایکێکی دیان (مەسیحی) پەیدا بووە.

 

و: د. ڕزگار ئازەوانی ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler