تەمموز 16, 2019

لە کەنداوە پڕئاژاوەکەی فارس و دەریای عوماندا

بەشی سێیەم

پێکرانی گەشتوفڕینی ژمارە ٦٥٥ـی ئێران‌ئەیر
١٢ـی مانگی پووشپەڕی ١٩٨٨ـی زایینی گەمیەشەڕی یو‌.ئێس.ئێس‌وینستۆنی ئەمەریکا، مووشەکێکی جڵەودار (بەکۆنترۆڵ)ـی گرتە فڕۆکەیەکی مسافرکێشی ئێرانی و، ئەو فڕۆکە ئەیرپاسە زەبەلاحەی بە ٢٩٠ رێبوارەوە خستە خوارەوە؛کەسیان لێ بە ساغ دەرنەچوون و، لاشەکەشیان هەلاهەلا کەوتە ئاوەکەی کەنداوی فارسەوە.

فڕۆکە مسافرکێشەکەی ئێران لە شاراو (بەندەر)یئەباسەوە هەڵسابووەوە و وەکو جاری جارانی بەرەو دوبەی دەڕۆیشت؛ لەو کاتەداگەمیەشەڕی وینسنس هاتبووە ناو بەشەدەریای ئێرانەوە و هێزەکانی ئێران پێیدا هەڵشاخابوونبەشکەم دەری بکەن.
ئەکبەر هاشمی‌رەفسەنجانی ئەو بەسەرهاتەی ئاوەها گێڕاوەتەوە: "دەریاهێزەکەی سپای پاسداران دەڵێ لەگەڵ گەمیەشەڕو کۆپتەرەکانیئەمەریکادا تێک گیراون؛ قەیاغێکی خۆمان و کۆپتەرێکی ئەوان تێک شکاون؛ لەو کاتەدا فڕۆکە مسافرکێشەکەی خۆیشمان کە گەیشتبووە ئەوە، گەمیەشەڕەکەی ئەمەریکا بەری داوەتەوە؛ تاوانێکی سەیرە!"
ئەمەریکا رایگەیاند که، ئەیرپاسەکەی ئێرانیان پێ فڕۆکەهارەی ئێف١٤ بووە٣ و، بە هەڵە پێکاویانە؛ پیشوەختەش چەند جارێک هوشداریان پێ داوە."
ئێران، ئەمەریکا گوتەنیەکەی بەدرۆ خستەوە و گوتی ئەمەریکابەدڵەنقەز (بە ئەنقەست) ئەو فڕۆکە بێچەکەی پێکاوە.
ئەمەریکا دوای ساڵێک، بۆ خوێنبایی ١٣١ملوێن دۆلاری دایە ئەو خەڵکەی رێبوار و مسافریان لێ کوژرابوو؛ بەڵام ئەمەریکا نە داوای لێبوردنی کرد، نە خەتای ئەمەریکای تێدا بینیەوە؛ ئەوانەی لەگەمیەشەڕەکەی وینسنسدا کاریان دەکرد، هیچکامێکیان نەک هەر دادگایی نەکران، بەڵکو به خاگر اشتباهشان تحت پیگرد قرار نگرفتند و بعدا از ێنها تجلیل شد.

گرژان بەبێ شەڕ
کە شەڕەکەیئێران و ئێراق بڕایەوە، کەنداوی فارس و دەریای عومان، گژ و گژکاریەکی جارانی لێ نەما بەڵام هێشتایش هەر جاروبار ئێران و بەرەی ئەمەریکا پێکدا هەڵدەگژێن.
چەند جارێک هێزەکانی هەردوو لا لە رادیۆوە هۆشداریان پێک داوە؛ تەنانەت هەندێ جار گوللەی 'بکشێوە'یان تەقاندووە.

بەدیلگیرانی چەند دەریاهێزێکی
بەریتانیا
نەورۆزی ساڵی ٢٠٠٧ لە سنووراوەکەی ئێران و ئێراقدا، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران، پانزە کەسیان لە دەریاهێزێکی بەریتانیا بەدیل گرت.
ئێراندەیگوت ئەو هێزانەی بەریتانیا سنووری ئێرانیان بەزاندبوو بۆیە گیران؛ بەڵامبەریتانیادەڵێ ئەو سنوورەی نێوانئێران و ئێراقهێشتا یەکلا نەکراوەتەوە. بە دانوستانی دیپلۆماتیک،ئێراندیلەکانی پاش سێنزە رۆژ بەر دا.
تۆزێک لە بەرای ئەو بەدیلگیرانە، هێزەکانی ئەمەریکا، لە هەولێر پەلاماری نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئێرانیان دا و چەند دیپلۆمات و فەرمانبەرێکیان لێیان بەدیل گرت؛ لە بەغدایشدا چوون دیپلۆماتێکی ئێرانییان دەستگیر کرد؛ جەلال شەرەفی.
جەلال شەرەفی پاش بەربوونەکەی گوتبووی ئەوانەی لێیان دەکۆڵیمەوە و ئەشکەنجەیان دەکردم، ئەمەریکایی بوون.
ئەو بەزموڕەزمە هەرهەمووی بە ماوەیەکی کورت قەومابوو؛ هەربۆیە هەندێک دەڵێن ئێران لە رقدا و هەر بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو هێزانەی بەریتانیای بەدیل گرتبوو.

هەڕەشەی داخستنی دەربەندی هورمز
ساڵی ٢٠١١، بەر لەوەی ئێران یەکەم گەڕی گەمارۆی نەوتەکەی بەسەردا جێبەجێ بکرێت، ئێران هەڕەشەی ئەوەی کردبوو گوایە لێ ناگەڕێ هیچ لایەنێک نەوت بە هورمزدا هەناردە بکات و، دەربەندەکەی هورمز لە دنیا دادەخات؛ دەریاهێزی ئەمەریکاو چەند وڵاتێکی دی پێکەوە گەمیەشەڕیخۆیان خستە گەڕ، نەکا ئێران سەرێکی بێئاو بتاشێت.
عەلی متەهەری گوتەنی "باراک ئۆباما لەو سەروبەندەدا بە نامەیەکدا بە رێبەری کۆمارە ئیسلامیەکەی ئێرانی گوتووە نەکەن دەربەندەکەی هورمز داخەن".
نەوت و بانکی ئێران گەمارۆی خرایە سەر و، ئێرانیش هەڕەشەی داخستنی دەربەندی هورمزی پێ جێبەجێ نەکرا.

کەشتیلەیەکیئەمەریکایی
ساڵی ٢٠١٤ـی زایینی بوو سپای پاسدارانرایگەیاندلە راسان و خۆئامادەکردن بۆ شەڕدا، هەر بۆ تاقیکردنەوەی سەربازی، کەشتیلەیەکی ٣٣٣مەترەیان وەکو گەمیەشەڕکەرە فڕۆکەکێشە زەبەلاحەکەی "نیمیتز"ی ئەمەریکادروست کردووە و، بە چوار مووشەکی زەمینەودەریا و چوارسەد رۆکێت تێکیان شکاندووە.
کەشتیلە لەسەر کێشی بووکەڵە داڕێژراوە؛ واتە کەشتیەکی وا کە هەر بە روواڵەت کەشتیە و لە ژوورەوە هیچی تێدا نیە؛ ماکێتی کەشتی.
وتەبێژەسەربازێکی ئەمەریکا دەڵێ مەشق و راسانی لەو شێوازەی ئێرانمان پێ چ نیە و نایکەنە خەم.
لەگەڵ ئەوەی هێزەکانی سپای پاسداران، کەشتیلەیەکی لەو شێوازەیان دروست دەکرد، ئەمەریکا‌ بە سەتەلایت پێی زانیبوون بەڵام هەندێک وایان دەزانی ئەو کەشتیلە درۆیینە هەر بۆ ناو فیلم و شتی وایە.

© 2017 Hawler