ئاب 08, 2020

گەرووی هورمز گرنگترین شاڕێی نەوتی جیهانه‌

ڕووداوی شاڵاوەکانی سەر کەشتیە بارهەڵگرە نەوتیەکان وایکردوە بەشێک لە کەشتیەکان ترس لە کەشتیوانی بکەن بەناو گەرووی هورمزدا و چەند کۆمپانیایەک هۆشداریدەدەن لەئەگەر بەردەوامی ئەو هێرشانەدا کەشتیوانی ڕابگرن، لەکاتی ڕووداوەکەی ئەو دواییەدا نزیکەی چل کەشتی گەرووی هورمزیان چۆڵکرد، گەرووی هورمز کە دەرچەیەکی گرنگی تێپەڕینی پیشەسازی نەوتی جیهانە ئەگەر ئاسایشی پارێزراونەبێ کاریگەری گەورە دروستدەکات لەسەر نرخی نەوت و گەشەی ئابوری جیهان.

گەرووی هورمز:
گەرووی هورمز دەکەوێتە نێوان ئێران و عومان، کەنداو لەباکورەوە لەگەڵ کەنداوی عومان دەبەستێتەوە بە باشور و، دەریای عەرەبی.
لە تەسکتترین خاڵدا پانیەکەی نزیکەی (٣٣ کیلۆمەترە) و هێڵی کەشتیەکان، واتە ڕێگای کەشتیەکان لەهەر ئاڕاستەیەکدا تەنها سێ کیلۆمەتر بەرینیەتی.
هەریەکە لە عەرەبستان و، ئیماراتی عەرەبی بەدوای جێگرەوەدان و، دەیانەوێ ڕێگایەک بۆ لادان لەگەرووی هورمز بدۆزنەوە.
بۆچی گەرووی هورمز گرنگە:
گەرووی هورمز نزیکەی یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێ کە ڕۆژانە نزیکەی (١٧) ملیۆن و (٤٠٠) هەزار بەرمیل نەوتی پێدا تێدەپەڕێ. بەپێی داتایەکانی شیکردنەوەی نەوت ئاستی بەکارهێنانی نەوت لەساڵی (٢٠١٨) ەدا نزیکەی (١٠٠) ملیۆن بەرمیل بوە لەڕۆژێکدا.
چەند وڵاتێکی نێو ڕێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپێک) ڕۆژانە نەوتەکەیان لەوێوە هەناردەی جیهان دەکەن، وڵاتانی عەرەبستان و، ئێران و، ئیماراتی عەرەبی و، کوێت و، عێراق گەرووی هورمز بەکاردەهێنن بۆ هەناردەی نەوتە خاوەکەیان.
هەروەها وڵاتی قەتەریش کە گەورەترین هەناردەکاری گازی سروشتیە لەجیهاندا ئەویش زۆربەی (ئێڵ‌ئێن‌جی) یەکەی بەگەورووی هورمزدا بۆ جیهان دەگوازرێتەوە.
گرژییە سیاسیەکان:
ئەمەریکا سزا ئابورییەکانی چەسپاندنەوە لەسەر ئێران و، ئامانجی سزایەکانیشی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەکەی بوو تا بەو هۆیەوە ئابوری ئێران داڕوخێنێت.
ئێران هەڕەشەی کرد کە کێشە بۆ بارهەڵگرە نەوتیەکان کە بەگەرووی هورمزدا تێدەپەڕن دروستدەکات ئەگەر بێتو ئەمەریکا هەوڵی داڕوخانی ئابوری ئێران بدات.
ئەمەریکا هێزێکی دەریایی کە بنکەکەی لە بەحرەینە بەناوی کەشتیگەلی پێنجەم لەناوچەکەدا، ئەوان ئەرکیان پاراستنی کەشتیوانی بازرگانیە لەو ناوچەیەدا و ڕووبەڕووی هەڕەشەکان دەبنەوە.
دیارترین ڕووداوەکانی ڕابردوو ئاوەکانی ناوچەکە:
لەماوەی ساڵەکانی (١٩٨٠ بۆ ١٩٨٨) لەکاتی شەڕی نێوان ئێران و عێراق هەردوولا دەیانویست گیروگرفت بۆ هەناردەی نەوتی یەکتری دروستبکەن کە پێیاندەگوت شەڕی بارهەڵگرە نەوتیەکان.
لە تەمموزی ساڵی (١٩٨٨)دا کەشتی جەنگی ڤینسسی ئەمەریکایی فڕۆکەیەکی مەدەنی هێلی ئاسمانی ئێرانی خستەخوارەوە کە هەر (٢٩٠) سەرنیشینەکەی کوژران، ئەو کاتە واشنتن گوتی ئەوە تەنها بەڕووداو بوە بەڵام تاران گوتی شاڵاوێکی بەمەبەست بوە لەلایەن ئەمەریکاوە.
لە ساڵی (٢٠٠٨) ئەمەریکا گوتی، بەلەمەکانی هێزەکانی ئێرانی هەڕەشەیان لەسێ کەشتی دەریایی ئەمەریکایی کردوە لەگەرووی هورمزدا.
لەتەمموزی ساڵی (٢٠١٠) ەدا (ئێم‌ستار) کەشتی بارهەڵگری ژاپۆنی لەناو گەرووی هورمزدا لەلایەن گروپی میلیشیایاکانەوە کە پێیان دەگوترا (هێزی عەبدوڵلا عەزەم) شاڵاوی کرایەسەر، ئەو هێزە سەر بە گروپە توندڕەوەکان بوو و، قاعیدە بەرپرسیاریەتی لەسەر ئەو هێرشە ڕاگەیاند.
لە کانونی دووەمی ساڵی (٢٠١٢) ەدا ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی کرد بۆ وەڵامدانەوەی سزایەکانی ئەمەریکا و یەکیەتی ئەوروپا کەوا بەهۆی هەوڵەکانی ئێران بۆ گەشەپێدانی بەرنامە ئەتۆمیەکەی سزایان خستبوە سەر ئێران بەمەبەستی بەئامانجگرتنی داهاتی نەتەکەی.
لە مانگی ئایاری ساڵی (٢٠١٥) ەدا کەشتیەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر کەشتیەکی باری لەگەرووی هورمز و تەقەیان لێکرد کە ئاڵای سینگاپوری لەسەر هەڵدرابوو.
لە تەمموزی ساڵی (٢٠١٨)ەدا (حەسەن ڕوحانی) سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بە کاردانەوەکانی ئێراندا لەدژی سزایەکانی ئەمەریکا و ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتەکەی، گوتی ئێرانیش دەتوانێ کێشە بۆ تێپەڕینی بازرگانی بەناو گەرووی هورمزدا دروستبکات.
لە ئایاری (٢٠١٩)ەدا لەدوای دەستپێکردنی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، چوار کەشتی بارهەڵگر هێرشیان کرایەسەر کە دووانیان کەشتی عەرەبستان بوون لەکەناراوەکانی ئیمارات لەنزیک فوجەیریە لەدەرەوەی گەرووی هورمز.
لە حوزەیرانی (٢٠١٩) ەدا دوو کەشتی بارهەڵگر لە کەنداوی عومان مینیان پێدا تەقیەوە و پێکران کە یەکێکیان نەرویجی و ئەوی دیکەیان ژاپۆنی بوو.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز

© 2017 Hawler