شوبات 27, 2021

بەرزبوونەوەی دەنگی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست

گۆڤارێکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەهۆی هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر کەشتییە نەوتییەکان لەکەنداو، " بەمنزیکانە دەنگی کردەوەی سنوورداری سەربازی دژی ئێران، وەک وەڵامێک بەرامبەر هێرشەکان بەرز ببنەوە".

گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریکا لەراپۆرتێکی نوێیدا لەبارەی ئەو روواداوانەدا ئاماژەی بەوە کردوە "دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هێشتا مەیلی بۆ دانووسان لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام هێرشەکردنە سەر دوو کەشتییە نەوتییەکەی دەریای عومان وەک سووکایەتی بووە بۆ سەرۆکی کۆشکی سپی".گووتیشی " ەنگە بەو هۆیەوە پشتگیری لەگورزێکی سنوورداری سەربازی دژی تاران بکات".
فۆرین پۆلیسی هیماشی بەوە کردووە "ڕەنگە بیانووی ئەو لێدانەش بەردەست بێت، بەوەی ئێران نەتوانێت وەڵامی ئەو گورزە سنووردارو خێرایی بداتەوە، بەڵام ئەو ئەو بۆچوونانە هەڵەیەو، تاران بێهیچ دوودڵییەک وەڵامی هێزە ئەمریکییەکان لەناوچەکان دەداتەوە".
گۆڤارە ئەمریکییەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە "هێرشی سەر کەشتییە نەوتییەکان گۆڕانکارییەکی ریشەیی بێت لەستراتیژییەتی ئێران بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا".
بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی فۆرین پۆلیسی باسی لەهەلەکانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کردووە، کاتێک پێنجشەممە بۆ کردنەوەی دەرگای دانووستاندنەکان نێوان هەردوو پایتەختی ئاڵۆز، بەڵام تاران چانسەکەی خۆی بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکان سووتاندن و، ڕاستەوخۆ هەوڵەکانی ترامپی پووچەڵکردەوە".
لەدوای کشانەوەی کۆشکی سپی لەرێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥ و، سەپاندنەوەی سزای تووند بەسەر ئێرانی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرووی ساڵێکە رووبەرووی قەیران و ئاڵۆزی مەترسیدار بووەتەوە، كە ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەناوچەکە سەنگەریان لەتاران گرتووە.
فۆریس پۆلیسی دەڵێت " ئەوەی ڕاستی بێت هەموو بەڵگە بەردەستەکان ئەوە نیشان دەدەن ترامپ شەڕێکی درێژخایەنی لەناوچەکە ناوێت"، بەڵام دووپاتکراوەتەوە کە " هەڵنانی ئاشکرای ترامپ، کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە".
پاش هێرشەکانی سەر کەشتییەکەی دەریای عومان، یەکەم کاردانەوەی مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی ئەمریکا وەڵامدانەوەیەکی دیپلۆماتی بوو، ئەمەش رێگە خۆشتر دەکات بۆ ئەوەی لەچەند رۆژی داهاتوو پێشبینی بەرزبوونەوەی "دەنگی گورزی سەربازی سنووردار دژی ئێران پەیڕەو بکرێت".ئەو دەنگانەش بەدووریان زانیوە تاران بتوانێت وەڵامدانەوەی هێرشەکان بکات، بەڵگەشیان بۆ گورزەکانی واشنتۆن هێناوەتەوە کە لەسووریا هیچ کاردانەوەیەکی رژێمی لێنەکەوتۆتەوە.
بەڵام گۆڤارەکە پێی وایە ئەو " دەنگانە هەڵەن، چونکە بەراورد لەنێوان ئێران و سووریا ناکرێت، چونکە ئەو وڵاتە جەنگ وێرانی کردووەو، پاشانیش تاران بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکەو کەنداو بەمووشەک دەکاتە ئامانج".
فۆرین پۆلیسی، داواشی کردووە " بەدوای رێنماییە تایبەتییەکانی ترامپ بکەون، لەدوور ەوتنەوە لەتێوەگڵان لەجەنگێکی نوێ لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

 

کارزان حەمید ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler