حوزەیران 17, 2019

پاپای ڤاتیکان داوای ئاشتی و راگرتنی توندوتیژییەکانی سودانی کرد

پاش توندوتیژییەکانی چەند رۆژی رابردووی خەرتومی پایتەختی سودان، پاپای ڤاتیکان داوای ئاشتی و راگرتنی توندوتیژییەکانی ئەو وڵاتەی کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "رۆیتەرز"، پاپای ڤاتیکان داوای لەسەرجەم لایەنەکانی سودان کرد ئاشتی وڵاتەکەیان بپارێزن و دەست بەگفتوگۆکانیان بکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمیتەکەدا ھاتووە، بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەمیانی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا لە شاری خەرتووم کوژراون لە ١٠٠ کەسەوە بەرزبووەتەوە بۆ ١١٣ کەس.
جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ھێزە ئەمنییەکانی سوودان گۆڕەپانی مانگرتووەکانیان لە ناوەڕاستی خەرتوومی پایتەخت گەمارۆدا و بە زەبری ھێز بڵاوەیان بەخۆپیشاندەران کرد.
لەمیانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕینەکاندا کە لە بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا لە شاری خەرتووم دەکرێت، خۆپیشاندەران داوا لە ئەنجومەنی سەربازیی ڕاگوزەر دەکەن، دەسەڵات ڕادەستی حکومەتێکی مەدەنی بکات.
لەمبارەیەوە، پاپا فرانسز لە وتاری هەفتانەیدا رایگەیاند" هەواڵەکانی سودان ئازاربەخشن و جێگای نیگەرانی ئێمەن، دوعای خێر بۆ خەڵکی سودان دەکەین، پێمانوایە توندوتیژییەکان دۆخی چاکەی گشتی نالەبار دەکەن، پێویستە هەموو لایەک بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ".
ھاوکات دوای پەرەسەندنی گرژییەکانیش، ئەنجومەنی ڕاگوزەری سەربازیش سەرجەم ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەنجوومەنی مەدەنی ھەڵوەشاندەوە و تەئکیدی لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پێشوەختە کردەوە بە چاودێری وڵاتان لە ماوەی کەمتر لە نۆ مانگدا.
لەلایەکی ترەوە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتەوە، ڕۆژی چوارشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا بەشێک لە کارمەندەکانی خۆی لە سودان بکشێنێتەوە.

© 2017 Hawler