تشرینی یەکەم 21, 2019

رۆبێرت موله‌ر: ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ریی ئه‌مریكا 13 كه‌سایه‌تیی و 3 دامه‌زراوه‌ی رووسیی تاوانبار كرد به‌ ده‌ستوه‌ردانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا

به‌رپرسی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی 2016ـی ئه‌مریكادا، رایگه‌یاند كه‌ 16 كه‌سایه‌تیی و دامه‌زراوه‌ی رووسیا تاوانبارن به‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ره‌وتی سیاسیی ناوخۆی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌ستیان هه‌بووه. ‌

رۆبێرت موله‌ر به‌رپرسی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی كه‌ ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ریی ئه‌مریكا 13 كه‌سایه‌تیی و 3 دامه‌زراوه‌ی رووسیی تاوانبار ناسیووه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستوه‌ردانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی 2016ـی ئه‌مریكادا كردووه.‌
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ هه‌موو ئه‌م 16 كه‌سایه‌تیی و دامه‌زاروه‌یه‌ به‌ تۆمه‌تی پیلانگێڕیی بۆ فریودانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان تاوانبار ناسێنراون. جیا له‌مانیش 3 كه‌س به‌ تۆمه‌تی فرتوفێڵ له‌ كاروباری بانكیی و 5 كه‌سیش به‌ تۆمه‌تی دزینی زانیاریی پێناسه‌ی هاوڵاتییان، به‌ تاوانبار ناسراون. ‌
هاوکات رود روسینتین، جێگری داواكاری گشتی ئەمەریكی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە، كە تا ئێستا هیچ تۆمەتێك نییە كە هیچ هاووڵاتییەکی بە مەبەست و بەبوونی زانیاریی پێشوەخت لەو پرسەدا رۆڵی هەبووبێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كە هیچ بەڵگەیەك لەو بارەوە بوونی نییە.
داواکاری گشتی ئەمەریکا لەڕاگەیەنراویکدا لیستی تۆمەتەکانی بڵاوکردووەتەوە، کە ئاڕاستەی تۆمەتبارەکانی کردووە و پێکهاتووەلە ٤٧ لاپەڕە لەبارەی پیلانگێڕان لەمیانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا لەسەر دەستی کەسانێک کە هەژماری ئەلیکترۆنی ساختەیان بەکارهیناوە بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، کە سەردانی ئەمەریکایان کردووە بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری و ڕێپێوانیانی سیاسیان ڕێکخستووە وخۆیان بەوشێوە پیشانداوە کە هاوڵاتی ئەمەریکی بن.
لەو بارەیەوە دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەتویتێکدا دەڵێت "ڕووسیا هەڵمەتی دژی ئەمەریکای لەساڵی ٢٠١٤دا دەستپێکرد، پێش ماوەیەکی زۆر لەوەی کەمن خۆم کاندیدبکەم بۆ سەرۆکایەتی".
هەروەها دەشڵێت "ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کاریگەری لەسەردروست نەکراوە. بەرپرسی هەڵمەتەکانی ترەمپ هیچ شتیکی هەڵەی نەکردووە.
لەلایەن خۆیەوە ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بانگەشەکان لەبارەی دەستوەردانی هاوڵاتیانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بێبنەمان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئامادەی خۆی بۆ شایەتیدان لەبەردەم ئۆفیسی لێکۆڵەرەوەی تایبەت به جەیمس مۆلەردا دەربڕی سەبارەت دەنگۆی دەست وەردانی روسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016ی ئەمەریکا-دا.
ئەو وتانەی ترەمپ لەکاتێکدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ بەڵێنیدابوو ھاریکاریی مۆڵەر بکات لەلێکۆڵینەوەکاندا، ھاوکات کۆشکی سپی و کۆنگرێس-ی ئەو وڵاتە گومان لە ڕاستی لێکۆڵینەوەکە دەکەن.
لێکۆڵەرەوەکان بۆ ھەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەیە لەوەی ئاخۆ لەکاتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکاندا، ڕوسیا بەنھێنی کاری بۆسەرکەوتنی ترەمپ کردووە- کە ئەو تۆمەتەش چەندین جار لەلایەن ترەمپ خۆی و بەرپرسانی حکومەتی ڕوسیاوە رەتکراوەتەوە.
ترەمپ ئەوەشی وتووە، "دەمەوێت بەزووترین کات لەگەڵ تیمەکەی جەیمس مۆلەردا قسەبکەم لەبارەی لێکۆڵینەوەکانەوە".
ھاوکات تای کۆبی، پارێزەر و ڕاوێژکاری کۆشکی سپی رایگەیاند، "ترەمپ بەپەلە قسەیکردووە چونکە لە ڕێگادا بووە بەرەو داڤۆس لە سویسرا، ھەروەھا جەختی لەوە کردووەتەوە ھێشتا پابەندە بە ھاوکارییکردنی لێکۆڵینەوەکەو دەیەوێت قسە لەگەڵ مۆلەردا بکات".
کۆب وتیشی، پارێزەرەکانی سەرۆک ترەمپ و تیمەکەی مۆلەر کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی چاوپێکەوتنەکە".
لێکۆڵەرەوەکان، ھەروەھا بریاری ئەوەش دەدەن ئاخۆ ترەمپ ھەوڵیداوە لەمپەر لەبەردەم لێکۆڵینەوەکاندا دروستبکات.
پێشتر ئاژانسی ھەواڵگری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، مۆسکۆ ھەوڵیداوە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەبەرژەوەندی ترەمپ یەکلایی بکاتەوە، تا ئێستاش راستی بابەتەکە رووننەبووەتەوە.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌خێرایی ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی فه‌یسبوك به‌ كۆمێنته‌وه‌، نووسیی: 13 كه‌س له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌ستیان هه‌بووه‌؟ 13 كه‌س له‌ به‌رامبه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌ بودجه‌ی ملیار دۆلارییه‌وه‌؟
شایه‌نی باسه‌ كه‌ ترامپیش له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر تویته‌ری خۆی نووسیی: رووسیا كه‌مپینی خۆی له‌ دژی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2014ـه‌وه‌ ده‌ستپێكرد، واته‌ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له‌وه‌ی كه‌ من كاندیدبوونی خۆم بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مریكا رابگه‌یه‌نم. واته‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ریی رووسیای له‌سه‌ر نه‌بووه.
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، دەزگای هەواڵگری و دەزگای ئاسایش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەڵبژاردنەكاندا كۆدەبنەوە بۆ دیاریكردنی ئەو هەڕەشانەی كە دەوری هەڵبژاردنەكانیان داوە.
سەرچاوەیەك لە ئۆفیسی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریكا رایگەیاندووە، "كۆبوونەوە نهێنییەكان بەشێكن لەو هەوڵانەی كە دەدرێن بۆ پاراستنی بنیادی سەرەكی هەڵبژاردنەكان، بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەكاندا".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەزگای هەواڵگری و دەزگای ئاسایش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەڵبژاردنەكاندا تاوتوێی ئەو هەڕەشانە دەكەن كە دەوری هەڵبژاردنەكانیان داوە، هەروەها بۆ گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە ئاسایشییانەی كە دەكرێت بگیردرێنە بەر بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەكان".
هاوكات دان كۆتسی، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریكا هۆشیاریداوە لەوەی پێدەچێت رووسیا و وڵاتانی دیكەی بیانی هێرشبكەنە سەر هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و ئەوروپا.
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریكا دەشڵێت، "مۆسكۆ پێی وایە ئەو هەوڵانەی ئەمدواییەی سەركەوتوو بوون بۆ لەناوبردنی دیموكراسیەت لە ئەمەریكادا".
كۆتس راشیگەیاندووە، " لەڕاستیدا ئەمەریكا بەرپەرچی ئەو هێرشانەی داوەتەوە".

 

 

لوقمان مستەفا - هەولێر

© 2017 Hawler