تشرینی یەکەم 16, 2019

سەرۆكی ئەفریقای باشوور لەژێر فشاری حیزبەكەیدا دەستی لەكار كێشایەوە

جاكۆب زوما لە ساڵی 2009 وە سەرۆكایەتی ئەفریقای باشوور دەكات،، لەژێر فشاری حیزبەكەیدا دەستیلەكار كێشایەوە.
زوما لە چەندین دۆسیەی گەندەڵییەوە تێوەگلاوەو حیزبەكەی بڕیاری لابردنیان داوە، كاتێك نەیتوانیوە نموونەی ئەندامێكی دروستی گروپەكەیان بێت.
پێش دەستلەكاركێشانەوە، زوما بە دەنگێكی گاڵتەجاڕییەوە كۆتا لێدوانی دا، بە ئەندامانی حیزبەكەی وتووە، "بۆ هێندە بە ڕووخسارێكی جدییەوە تەماشا دەكەن."
یاكۆب زوما ئەوەشی وتووە، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی بارودۆخی ناجۆر و توندوتیژی بووە، ئەوەش تەنها هۆكارە وای لە زوما كردووە دەستلەكار كێشانەوەی خۆی پێشكەش بكات.
جاكۆب زوما، تا هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2019 ماوەی خولی سەرۆكایەتییەكەی كۆتایی نایەت، بەڵام گەندەڵی و خراپ بوونی باری ئابووری ئەفریقای باشوور بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی جەماوەری پارتی كۆنگرەی نیشتمانی فەرمانڕەوای ئەفریقای باشوور.

© 2017 Hawler