تشرینی یەکەم 21, 2019

ئاژانسی فەرمی ئێران: فڕۆکەکە کە ٦٦ سەرنشینی هەڵگرتووە و لە باشووری پارێزگای ئەسفەهان کەوتووەتە خوارەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی ئێرانی بە 66 سەرنشینەوە دوای فڕینی بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک تێکشکاوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، فڕۆکەکە ٦٠ گەشتیاری تێدابووە لەگەڵ شەش کەسی تر کە لە دەستەی فڕۆکەوانی بوون.
هاوکات ئاژانسی فەرمی ئێران ئاشکرایکرد، فڕۆکەکە کە ٦٦ سەرنشینی هەڵگرتووە و لە باشووری پارێزگای ئەسفەهان کەوتووەتە خوارەوە.
سەرۆكی بەشی فریاكەوتنی ئێران رایگەیاندووە، "فڕۆكەكە نزیكەی 60 سەرنشینی تێدابووەو تا ئێستا دیارنییە كەوتووەتە چ ناوچەیەكەوە، بەڵام تیمەكانیان بەردەوامن لەگەڕان بەدوای ئاسەواری فڕۆكەكەدا".
رونیشكراوەتەوە، فڕۆكەكە لە زنجیرە شاخەكانی زاگرۆس لە پارێزگای ئەسفەهان كەوتووەتە خوارەوە.
لەبارەی ژمارەی ئەو سەرنشینانەی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون سەرۆكی بەشی فریاكەوتنی ئێران رایگەیاند، هیچ زانیارییەك و وردەكارییەكیان نیە تا ئێستا، چونكە بەهۆی خراپی كەشوهەواو سروشتی ئەو ناوچەیە كە شاخاوییە، تیمەكانیان ناتوانن نزیك ڕوداوەكە ببنەوە، ‌بەڵام تیمەكانیان بە هەلیكۆپۆتەر بەدوای پاشماوەی فڕۆكەكەدا دەگەڕێن لە ناوچەكەدا.

© 2017 Hawler