
نزیكه‌ی 400 كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا داوا له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له سووریا نه‌كشێته‌وه و به‌ره‌نگاری مه‌ترسیی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ببێته‌وه كه هه‌ڕه‌شه له نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتن ده‌كه‌ن.
ئه‌و كۆنگرێسمانانه یاداشتێكیان واژۆ كردووه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی وڵاتیان كردووه و داوای به‌رده‌وامیی رۆڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له سووریا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "ئێمه له چالاكیی گرووپه توندڕه‌وه‌كان له سووریا زۆر نیگه‌رانین".
له كۆی 535 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیران، 400 كه‌سیان واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته كردووه و پێیانوایه "نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گرووپانه‌دان و داوا له سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌میشه رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆیان ببینن.
هەروەها لە ڕاگەیەنراوێکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا لە بارەی قەیرانی سوریاوە بڵاویکردەوە، تێیدا هاتوە بەپێی ستراتیجیەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەردەوام بوون لەسەر رێوشوێنەکان دژی بەرپرسانی حكوومەتی سوریا و لایەنگرەکانی، بڕیاریاندا تا تەموزی ٢٠٢٠ سزاکان درێژ بکەنەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پێنچ کەسایەتی لە نێو لیستەکەی یەکێتی ئەوروپا کە سزاکە دەیانگرێتەوە لابران لەبەر ئەوەی لە ژیاندا نەماون و مردون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لیستەکە لە ٢٧٠ کەسایەتی و ٧٠ لایەن پێکهاتوە کە سزاکان دەیانگرێتەوەو قەدەغەی گەشتکردن و سڕکردنی داراییەکانیان لەسەرە، بەهۆی ئەوەی بەرپرسیاربوون لە کوشتن و بڕین دژی خەڵکی مەدەنی، کە سودمەندبوون لە دەسەڵاتی سوریا و پاڵپشتیان کردوە.
هه‌روه‌ها كۆنگرێسمانەكان له نامه‌كه‌دا داوا له تره‌مپ ده‌كه‌ن فشار بخاته سه‌ر رووسیا و ئێران له‌باره‌ی چالاكییه‌كانیان له سووریا. جگه له‌وه‌ش ئه‌و فشارانه حزبوڵڵای لوبنانیش بگرێته‌وه.
زۆرێك له كۆنگرێسمانه‌كان جا دیموكراته‌كان بن یان كۆمارییه‌كان پێیانوایه، له مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردووه‌وه نیگهڕانییهكی قوڵ به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سووریا درووست بووه، چونكه زۆر له ناكاو تره‌مپ، تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هاوپه‌یمانه‌كانی به بڕیاری كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازه ئاگاداركرده‌وه.
به‌ڵام تره‌مپ له مانگی فێبرایه‌ری رابردوو له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزێكی بچووكی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبن له فشارخستنه سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش له سووریا.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە سزکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سوریا قەدەغەی سەر کەرتی نەوت و قەدەغەی سەر هەندێک لە وەبەرهێنان و سڕکردنی بانکی ناوەندی سوریا لە یەکێتی ئەوروپا.
هەروەها گەمارۆی سەر هەناردەکردنی کەرەستە و تەکنەلۆجیا کە لە کوشتنی خەڵکی مەدەنیدا بەکاردەهێنرێت.
یەکێتی ئەوروپا لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری ٢٢٥٤ ئەنجوومەنی ئاسایش دەربڕی کە دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی سیاسیە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سوریا.