کانونی دووەم 17, 2021

له‌ سوودان ئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت

ئەنجوومەنی سەربازی سوودان رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەیان دەستپێدەکەنەوەو کار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادانە دەکەن.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی سوودان رایگەیاند، بەلای ئەوانەوە گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرۆکی سوودان، بەڵکو ئەوەی بەلای ئەوانەوە گرنگە کەسێکی لە خواترس و شیاوە، کەسێک فێڵ لە خەڵکەکە نەکات و سەروەت و سامانەکەیان نەدزێت.ژەنەڕاڵ محەممەد حەمدان، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی سوودان رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن رۆژی یەکشەممە 19-5-2019 دەستپێدەکەنەوەو هاوکات کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادانە.
عومەر بەشیر سەرۆکی پێشووی سوودان لە 1989 و لە کودەتایەکی سەربازی بووە سەرۆکی سوودان و دوای 30 ساڵ حکومڕانی ئەو وڵاتە، لە 11-4-2019 بە کودەتایەکی سەربازی کۆتایی بە دەسەڵاتی هێنرا. بەڵام ئێستا خەڵکی ئەو وڵاتە داوا دەکەن دەسەڵاتی سەربازی لەو وڵاتە کۆتایی پێبهێندرێت و مەدەنییەکان دەسەڵات لەو وڵاتە بگرنە دەست.

© 2017 Hawler