کانونی دووەم 17, 2021

زەریف: جەنگی ئەمریکا-ئێران ڕوونادات

وەزیری دەرەوی ئێران جەواد زەریف ئەگەری ڕوودانی جەنگ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕارست لە نێوان ئەمریکا و ئێران دوورخستەوە.

محەمەد جەواد زەریف بە دەزگای ھەواڵگری ئێرانی IRNA ڕاگەیاند؛ تەھڕان جەنگی ناوێ، ھیچ وڵاتێکیش بیرۆکە یان بە خەیاڵی دانەھاتووە کە بتوانێ لەگەڵ ئێران بکەوێتە جەنگەوە.
لە چەند رۆژی ڕابردوو ئەمریکا چەند کەشتیەکی جەنگی و فڕۆکەی لە کەنداوی عەڕەبی جێگیر کردووە، گوایە بەھۆی ھەڕەشەکانی ئێرانە.
بەڵام سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ووتی؛ نایەوێت شەڕ لەگەڵ ئێران بکات.
زاریف ڕۆژی شەمە لە کۆتایی گەشتەکەی بۆ چین بە IRNA ڕاگەیاند ؛ بەڕێز ترەمپ جەنگی ناوێت، بەڵام خەڵکانی دەورووبەری زۆری لێدەکەن، بە دروشمی ئەوەی ئەمریکا لە ئێران بەھێزترە.
ئەو گرژییەی نێوان ھەردوو وڵات بەھۆی لێدوانەکەی ساڵی پاری دۆناڵد ترامپ بوو، کاتێک لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی ٢٠١٥ پاشیمان بووەوە، ھەروەھا بەھۆی ئەو ناکۆکیەی کە لە سەر ناوچەی کەنداو پەیدابوو.
ئەمریکا کەشتی و فڕۆکەکانی لە کەنداوی عەرەبی جێگیر کرد و ئاگاداری بە فرمانبەرە ئەمریکیەکانی ناو ئێراق دا کە ناوچەکە چۆڵ بکەن، بەھۆی ھەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ھێزی ئەمریکا لە ناوچەکە.
ئەڵبەتە لێکۆڵەرەوە ئەمریکیەکان ئێران یاخود یاوەرانی ئێران تۆمەتبار دەکەن بە تەقاندنەوەی چوار گوێزەرەوەی نەوت لە کەنارەکانی وڵاتی ئیمارات لە حەفتەی ڕابردوو، بەڵام تەھران ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە بێتاوانی ئێرانیان دووپاتکردەوە.
سەرچاوە: BBC

 

و:محەمەد لادێ ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler