ئەم پەڕەیە چاپ بکە

جۆن بۆڵتۆن کێیە؟

رۆژ رۆژیجۆن بۆڵتۆن، سیاسەتمەدارە راستاژۆکەی ئەمەریکایە؛پاش تەمەنێک سیاسەتمەدارەتی، ئێستاکە گەیشتووەتە چڵەپۆپەی کاری خۆی؛ لەمێژە خەریکی سیاسەتە بەڵام هەریز ئەوەندەی ئێستاکەی دەستی لە سیاسەتدا نەڕۆیشتووە و، لە پەنای دۆناڵد ترەمپەوە سوکانی سیاسەت هەڵدەسووڕێنێت.

مانگی نیسانی پار، هەر نۆ رۆژێکی لێ چووبوو، بۆڵتۆنکرایە "پرسپێکراوی ئاسایشی نیشتمانییئەمەریکا"؛ لەوەتی ئەو پۆستە ئاراستەگۆڕە دراوەتە جۆن بۆڵتۆن، بێشکەی کابینەکەیدۆناڵد ترەمپ تۆزێک لە هەژان کەوتووە و سەقامی گرتووە؛ بۆڵتۆن بووەتە چەم و گوێچکەی سەرکۆمار بۆ چاوەدێریکردنی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ناوخۆ؛ پۆستی پرسپێکراوەتیی ئاسایشی نیشتمانیلە تانوپۆی سیاسەتی ئەمەریکادا پێگەیەکی هەتا بڵێی گرینگە؛ هەم لە بابەتی سیاسەتی دەرەوەدا پرسی پێ دەکرێت، هەم لە ئەستۆیشیەتی ئاراستەی هەموو دەست و پێوەندەکانی حکوومەت وێک بێنێتەوە هەتا پێکەوە مرازی دڵی سەرکۆمار حاسڵ بکەن.
جۆنبۆڵتۆنسێیەمپرسپێکراویئاسایشینیشتمانییئەمەریکایەلەسەردەمیدۆناڵدترەمپدا؛بۆڵتۆنلەمێژەلەگۆڕەپانیسیاسەتیئەمەریکاداچالاکەو،بۆچوونیسەیردەرگادەکات؛بەوقسەسەیرانەوەوالەرێکخراوەنێودەوڵەتیەکانیدەخوێنێت،زووزووگۆمیهەواڵدەشەڵەقێنێت؛زۆرکەیفیبەهێزەسەربازیەکەیئەمەریکا و دەمکوتکردنیئەموئەودێت؛هەربۆیەلەچاوراگەیاندنەکانەوە،هەرپرسپێکراوێکیسادەیئاسایشینیشتمانینیە؛بۆڵتۆنبهتایبەتلەحەناوحاندیئێراندا،زووزووهەڵوێستدەنوێنێت؛کەمکەسهەیەئەوەندەیویناویهاتبێتەسەرزاریدەسەڵاتبەدەستانیکۆمارەئیسلامیەکەیئێرانەوە؛تەنانەتسەیعەلیخامەنەییئەویشخۆیپێنەگیراوەوراستەوخۆناویبۆڵتۆنیهێناوە.
ئەڵبەت لە خۆڕا نیە ناوی جۆنبۆڵتۆنبەو رادەیە کەوتووەتە راگەیاندنەکانی دنیا و سەر زاری بەرپرسانی کۆمارە ئیسلامیەکەی ئێرانەوە؛ هیچ پرسپێکراوی ئاسایشی نیشتمانیلە کۆشکەسپیلکدا نەبووە ئەوەندەی جۆن بۆڵتۆن ناوبانگی دەرکردبێت؛ بۆڵتۆن سەروسەکوتیشی جیاوازە؛ سوورەیەکی سمێڵ‌بابڕی چاویلکەمشکانی! بیروباوەڕیشی ئەوەندە جیاوازە جاروبار دۆستە هۆگرەکانی ناو بەرەی پارێزکارانیشی لێ دەسڵەمێنەوە.

جۆن بۆڵتۆن کێیە؟
جۆن بۆڵتۆنسیاسەتمەدارێکی70 ساڵانە؛ لە ساڵی ١٩٨١ـەوە ئەوە نزیکەی چل ساڵێک دەبێ و نابێ، هەرکایەک کۆماریخوازەکان دەسەڵاتیان کەوتێبیتەوە دەست، ئەویش ئەرک و پۆستێکی پێ سپێردراوە.
باوکی جۆن ئاگرکوژێن بوو، دایکیشی هەر لە ماڵەوە بنەوانەییەکەی دەکرد؛ جۆن بە خوێندنی بەردەوام خۆی پێگەیاندووە؛جۆن بۆڵتۆنلە زانکۆی ئێڵ (Yale University)ـدا بواری مافی تەواو کردووە؛ هەرئەو ئانەی وا بیل کلینتۆن و هیلاری خانی خێزانیشی لەوێ دەیانخوێند؛ زانکۆیەکی هەرە گرینگی ئەمەریکاییانی.
جۆن بە جایەڵی و جەحێڵایەتیش، هەروەکو ئێستاکەیکابرایەکی راستاژۆ بووە؛ لەگەڵ ئەو قوتابیانەدا هەڵینەدەکرد وا شەڕەکەی ڤێتنامیان پێ ناخۆش بوو؛ کەیفی بە بیر و کردەوەیکەڵە سیناتۆرێکی وەکو باری گۆڵدواتەر (١٩٠٩ ـ ١٩٩٨؛ Barry Morris Goldwater) دەهات؛ئەو کابرایە لە شەست و حەفتاکانی سەدەی رابردوودا، دژی پەسناندن و تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای مافی خۆوڵاتیەتی وەستابوویەوە؛ ئەو پرۆژەیاسایە بۆ ئەوە بوو جیاوازیخستن لە نێوان رەش و سپیدا نەمێنێت.
جۆن بۆڵتۆن پاش خوێندنەکەی دەستی کردە کاری پارێزەرایەتی؛ بەڵام هەرزوو وازی هێنا و بوو بە پرسپێکراوی بواری یاسا لە ناوەندی ئەمەریکاییانی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ((USAID و، بە کردەنی چووە ناو کاری سیاسیەوە؛ خۆی گوتەنی لەو یەکەم ئیشەیەوە فێری زۆر شت بووە؛ لە کتێبی بیرەوەریەکانیدا وای نووسیوەتەوە: "بە وردی لە شێوە و شێوازی بەڕێوەبردنی ئەمەریکا تێگەیشتم؛ لە مامەڵەی نێوان دەستە و رێکخراوەکانی ئەمەریکا حاڵی بووم؛ لە هەموویشی گرینگتر ئەوە بوو زانیم سیاسەتی وڵات چۆناوچۆن دادەڕژرێت."
ئیتر لە سەرەتای سەرۆکایەتیەکەی دۆناڵد رێگانەوە هاتە گۆڕەپانی سیاسەتەوە؛ هەرتانەکێ لە دەسەڵاتدا دەسەڵاتی رانیوە، هەرتانەکێ لە بیرگەی بەوەج و دەستڕۆیشتووی راستاژۆی وەکو ئەمەریکەن‌ئینتەرپرایز (The American Enterprise Institute، AEI) و، راگەیاندنی وەکو فۆکس‌نیۆزدا قەڵەمی تاو داوە. لە سەردەمی رێگان و باوکە جۆرج و رۆڵە جۆرج و ئەو ترەمپە حازریەشدا دەسەڵاتی پێ سپێردراوە.
جۆن بۆڵتۆن، جارێکیشیان خۆی هەڵبژاردووە بۆ سەرۆکایەتیکردنی ئەمەریکا؛ بەڵام دۆستەکانی گوتەنی نیازەکەی سەرۆکایەتی نەبووە و، هەر بۆ ئەوە خۆی هەڵبژاردووە دەرگای سەرکەوتن بخاتە سەر پشت و، دەراوەکە بۆ خۆی خۆش بکا پۆستێکی گەورەی وەکو وەزیردەرەوایەتیکردنی پێ بسپێرن؛ بەڵام هێشتاکە ئەو خەونەی نەهاتووەتە دی و، دیاریش نیە ببێتێ.
هەڵبەت جۆرج بۆش لە شوێنکی دیکەوە بۆی سەندەوە و، ساڵی ٢٠٠٥ هەڵیبژارد ببێتە نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان؛ دوو ساڵ دوای شەڕەکەی ئێراق و ئەمەریکا، نێوانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان خراپ تێک چووبوو، هەربۆیە جۆرج بۆش سیاسەتمەدارێکی دەویست لە هەقی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و، بە تایبەت نەتەوە یەگرتووەکان بێت؛ ئەو کاتەش جۆن بۆڵتۆن بەوە ناسرابوو دژمنی قەسایقەس و خوێنەخوارەی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانە.
جۆرج بۆش، بۆڵتۆنی ناردە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا (سینات) بەڵام لەبەر ئەوەی دیمۆکراتەکان زۆرینە بوون و، جۆ بایدنیش بە بڕشتی خۆی، هەموویانی گۆش کردبوو، جۆن بۆڵتۆن دەنگی نەهێنایەوە؛ جۆرج بۆش لە قسەی خۆی نەچووە پاشەوە و، لەو کاتەی وا سیناتۆرەکان چووبوونە پشووی فەرمی، کەلێنەیاسایەکی قۆستەوە و، ئاخری هەر ناوی جۆن بۆڵتۆن تێپەڕاند و،ناردی بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
بۆڵتۆن هەر ساڵێک و چوار مانگ لەو پێگەیەدا مایەوە و، بەرکنار کرا؛ لێ هەر لەو شانزە مانگەیشدا ئەوەندە شەڕەسیاسەتی کرد، بە تەواوەتی ناوبانگی داکەوتبوو؛ زۆر سەیر دژ بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەجووڵایەوە؛ کەڕەتێکیان گوتبووی شەبستانی ئەم ئەنجومەگشتیەی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵێی‌نەڵێی، دەڵێی فاشیستێک خستوویەتی! (خستوویەتی واتە دروستی کردووە.) پاشان بە سکرتێری ئەو کاتەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەڵشاخابوو؛ گوتبووی: "وەی لەو پاپا سیکۆلارەی!" دیارە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا پاپای ڤاتیکان ئەوەندە دەستی دەڕۆیشت، دەستی دەخستە وڵاتانی ناوەڕاستی ئەورووپاوە؛ گوایە سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکانیش زۆر دەست دەخاتە ئێرەوئەوێوە و ئەسکۆی هەموو مەنجەڵێکە!