
شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز بانگھێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی سه‌ركرده و كاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی ھاریكاری كه‌نداو و وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دوو لووتكه‌دا به‌شداربن كه بڕیاردراوه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر ئاستی كه‌نداو و ناوچه‌ی عه‌ره‌بی له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز رۆژئاوای سعوودیه به‌ڕێوه‌بچن.
ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه بڵاویكرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاشكرای كردووه له میانی دوو لووتكه‌كه‌دا، به‌وردی ھه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و په‌لامارانه ده‌كرێت كه به‌م دواییانه له لایه‌ن میلیشیا حووسییه‌كانه‌وه كرانه سه‌ر چوار كه‌شتی له نزیك ئاوی ھه‌رێمی له ئیمارات و دوو وێستگه‌ی نه‌وت له سعوودیه.
به‌پێی كه‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لعه‌ره‌بییه، نامه‌كه له‌لایه‌ن عه‌بدوڵلا بن یه‌حیا موعه‌لیمی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سعوودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كراوه.
له نامه‌كه‌دا، به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی كه دوێنێ كرانه سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتیی سعوودیه، خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئێران و حووسییه‌كان.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، نامه‌یه‌كی دیكه به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن سعوودیه و ئیماراته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه تێكده‌رانه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كرانه سه‌ر چوار كه‌شتی له نزیك ئاوی هه‌رێمی له ئیمارات، پێشكه‌ش به سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه.
عادل جوبه‌یر وه‌زیری دەرەوەی سعودیە بۆ كاروباری ده‌ره‌وه ڕای گه‌یاند، وڵاتی قه‌ته‌ر به‌شێكه له ئه‌نجوومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو، به‌ڵام خراپه‌ی به‌رانبه‌ر وڵاتانی كه‌نداو كرد و ده‌ستی له كاروباریان وه‌رده‌دا و یارمه‌تیی تیرۆری ده‌دا، ئه‌مه‌ش جێی قبووڵ نییه.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له شاری ڕیاز پایته‌ختی سعوودیه كرابوو، جوبه‌یر گوتی: ئێمه هه‌موو خۆشییهكمان بۆ گه‌لی قه‌ته‌ری ده‌وێ، نامانه‌وێ پشتیوانی تیرۆر بێت، پێمان خۆشه به ئاشتی بژی و ده‌بێ بشزانێ ناكرێ له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی به‌رده‌وام بێت كه ماوه‌ی 20 ساڵه كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
ئەوە لەكاتێكدایە، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی دۆخی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه، ئه‌و گۆڕانكارییه مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێستا هاتوونه‌ته ئاراوه، كه مه‌ترسی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه درووستكردووه، ئه‌و بڕیاره‌یان داوه، جگه له‌و هۆشداریه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین هیچ ورده‌كاری دیكه‌ی له‌مباره‌یه‌وه نه‌خستووه‌ته روو. باڵوێزخانەی بەحرێن لە بەغدا لە بەیاننامەكەیدا ژمارە مۆبایلی پێویستی بڵاوكردووەتەوە بۆ ئەو كەسانەی پێویستیان بە یارمەتی و پرسیار كردن هەیە لەسەر ئەو پرسە.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سعوودیه و چه‌ند هه‌نگاوێكی پێشتریش وه‌ك كرده‌وه‌ی ده‌رگه به‌سه‌ر حاجیان و سه‌ردانیكه‌رانی مه‌ككه و مه‌دینه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئایینییه‌كان و هه‌ڵگرتنی هه‌ندێك له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ریدا دابوون، بۆ ئه‌وه‌یه له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو خستوویه‌تییه سه‌ر ئێران و سعوودیه به‌شێكی پلانهكانه، نایه‌وێ به‌هۆی وڵاتێكی هاوپه‌یمانی تارانه‌وه، پلانه‌كانیان لێ تێك بچێ و هه‌رچۆنێك بێت ده‌وحه بهێنێته‌وه باوه‌شی هه‌مان ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ڕیاز كه هه‌موو پایته‌خته‌كانی تری كه‌نداو ملكه‌چی بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه ده‌ستی بۆ ئاشتی درێژ كردووه و ده‌یانه‌وێ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه به ئاشتی بژین، ته‌نانه‌ت گه‌لی ئێرانیش.
ئەوەیشی گوت: ": "هەموو شتێک دەکەین تاکو جەنگ روونەدات، بەڵام ئەگەر لایەنی دووەم جەنگی بوێت، شانشینی سعوودییە بەرگری لەخۆی و تەواوی بەرژەوەندییەکانی دەکات".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه شای سعوودیه په‌رۆشی ئه‌وه‌یه ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه پته‌وتر بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ھاریكاری كه‌نداو و كۆمكاری عه‌ره‌بی خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
تا ئێستا نه‌زاندراوه كام له سه‌ركرده‌كانی كه‌نداو و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له ھه‌ردوو لووتكه‌كه‌دا ئاماده ده‌بن.
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاویكرده‌وه كه به‌رله به‌ستنی دوو لوتكه‌كه، بڕیاره لووتكه‌ی ئیسلامی له شاری مه‌ككه به‌ڕێوه‌بچێت
محه‌مه‌د به‌رادعی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: بڕاواموایه، به‌مزووانه ئهمریكاو و ئێران له‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان داده‌نیشن و ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی هه‌ردوولا باش د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌یان پێویستی به‌ویتر هه‌یه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی نووسیووه: "پێویسته له‌سه‌ر وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان رۆڵی ئه‌رێنی له دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بگێرن.
ئه‌م وتانه‌ی به‌رادعی له‌كاتێكدایه: پێشتریش حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای كرد وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ رواندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان له قه‌ته‌ر یان عێراق دانوستان ئه‌نجامبده‌ن.
لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر