کانونی دووەم 17, 2021

ئەمریکا بەقەبارەی زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار موشەکی بەرگری هەوایی بە کۆریای باشوور فرۆشتوە

ترەمپ باسی ئه‌وه‌ی كرد: ئه‌م تاقیكارییه‌ موشه‌كییه‌ شتێكی ئه‌وه‌نده‌ جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینیی نییه‌ و ئاساییه‌ تاقیكارییه‌كی له‌مجۆره‌ رووبدات

دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تاقیكاریی موشه‌كیی كۆریای باكوور كه‌ به‌م دواییه‌ ئه‌نجامیداوه‌ و تیایدا موشه‌كی كورتهاوێژی بالستیكی تاقیكردووه‌ته‌وه‌ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی متمانه‌ی واشنتن به‌ پیۆنگ یانگ كه‌م ببێته‌وه، لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی ئاڵۆزییەکانی نیمچە دورگەی کۆریای باکوردا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد بەقەبارەی 314 ملیۆن دۆلار موشەکی بەرگری هەوایی بە کۆریای باشوور فرۆشتوە.
‌ترەمپ له‌ گفتوگۆیه‌كدا باسی ئه‌وه‌ی كرد: ئه‌م تاقیكارییه‌ موشه‌كییه‌ شتێكی ئه‌وه‌نده‌ جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینیی نییه‌ و ئاساییه‌ تاقیكارییه‌كی له‌مجۆره‌ رووبدات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردوە بەقەبارەی 314 ملیۆن دۆلار موشەکی بەرگری هەوایی بە کۆریای باشوور فرۆشتوە.
هاوکات بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هاریکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێشتر کۆریای باشوور کە نزیکترین هاوپەیمانی ئەمریکایە لە ئاسیا داوای کردبو 94 موشەکی دەریایی دژە ئاسمانی و 12 سیستمی رێنمایی و تەکنۆلۆجی بەقەبارەی 313.9 ملیۆن دۆلار لەئەمریکا بکڕێت.
ئاژانسەکە کە یەکەیەکی سەربە وەزارەتی بەرگرییە رۆژی پێنج شەممەی رابردو وێنەی کتابی رەزامەندی کۆنگرێسی بۆ ئەو مامەڵەیە بڵاویکردەوە.
ئەم گرێبەستە ئابوری و سەربازییەی کۆریای باشوور لەکاتێکدایە مانگی رابردو لەگەڵ گەشتنی فرۆکەی ( F-35)ی ئەمریکی، کۆریای باکور رەخنەی توندی لەکۆریای باشوور گرت کە پەنا بۆ کەرتی سەربازی ئەمریکا دەبات.
ترەمپ وتیشی: ئه‌و موشه‌كانه‌ موشه‌كی كورتهاوێژ بوون و من به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نایانكه‌م به‌ هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی خۆم به‌ كۆریای باكوور.
ترەمپ زیاتریش روونیكرده‌وه‌ و وتی: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ دواجار رۆژێك دابێت من متمانه‌م به‌ كیم جونگ ئون له‌ده‌ست بده‌م، به‌ڵام له‌ ئێستادا نه‌خێر.
ناوبراو به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وت كه‌ رێبه‌رانی كۆریای باكوور نیازی دانووستانیان هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌ نین.
شایه‌نی باسه‌ كه‌ كۆریای باكوور رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو دوو موشه‌كی كورتهاوێژی جۆری بالستیكی تاقیكرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌شه‌وه‌ ده‌بێته‌ دووه‌م تاقیكاریی موشه‌كیی له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.
جصَگەس ئاماژەیە، رۆژی 28ی شوباتی رابردو هەریەک لەکیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبونەوەیەکی دوقۆڵیان لەهانۆی پایتەختی ڤێتنام ئەنجامدا و تێیدا بەرلەکاتی دیاریکراو کۆبونەوەکان بەبێ هیچ رێکەوتنێک کۆتایی هات.

لەبارەی زو کۆتایهاتنی کۆبونەوەکان و هۆکاری سەرەکی رێکنەوتنیان، ئەوکات زانیارییە میدیاییەکان تەنها ئەوەیان زانیبو، کە کیم جۆن ئون داوای هەڵگرتنی کۆی سزاکانی سەر وڵاتەکەی کردوە، بەڵام ئەم دۆکیۆمێنتە هۆکاری سەرەکی شکستهێنانی کۆبونەوەکەی ئاشکرا کردوە.
بۆیەکەمینجار ئەم دۆکیۆمێنتە لەلایەن جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دو رۆژ پاش کۆبونەوەکان لەچاوپێکەوتنێکدا ئاشکرابو، بەڵام بۆڵتن ئاماژەی بەوەنەکرد، کە ئەمریکا داوای رادەستکردنی تەواوی بۆمب و چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوری کردوە.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ به‌نیازی ئه‌وه‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكوور نوێ بكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام له‌ كۆتایی مانگی شوبات مانای ئه‌وه‌ نیه كه‌ ئیتر ده‌ست به‌گفتوگۆ و دانوستان ناكه‌ینه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌پچڕێنین هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ به‌پێی توانا پارێزگاری له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌ین.

© 2017 Hawler