ئایار 25, 2019

بەحرەین و سعودییە و میسر و عەمان و ئوردن داوای لێکۆڵینەوە دەکەن لە زیان پێگەیاندنی چوار كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگرەكە

حکومەتی ئیمارات ڕایگەیاندووە، لەلایەن چەند گروپێکی نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەر چوار کەشتی بارزگانی لە ئاوەکانی نزیک ئەو وڵاتەدا و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە. به‌ گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه‌ كه‌ناڵی رووسیه‌لیه‌ومی رووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، زیانه‌كانی ئه‌و كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌ نه‌رویجییه‌ نیشان ده‌دات، كه‌ له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو زیانی پێگه‌یشتووه‌، هاوكات به‌رپرسانی سعوودیه‌ و ئیماراتیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، سێ كه‌شتیی دیكه‌ی نه‌وتهه‌ڵگر، به‌ هه‌مان شێوه‌ زیانیان پێ گه‌یه‌ندراوه‌.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە بەڵام زیانی مادی زۆر بەر کەشتییەکان کەوتووە و مەترسی لەسەر بازرگانی و جوڵەی کەشتییەکان لە ناوچەکە دروستکردووە.
هاوکات هەر یەک لە بەحرەین و سعودییە و میسر و عەمان و ئوردن داوای لێکۆڵینەوەی بە پەلە دەکەن لە ڕووداوەکە و شێوازی هێرشەکە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاندووە، دوو لەو کەشتیانە سعودین و گوێزەرەوەی نەوتبوون و بەو کردارەش مەترسی لەسەر ئاسایشی بازاڕەکانی نەوتی جیهانی دروستەبێت.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی له‌ زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكاوه‌ كه‌ ناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: كه‌ ئه‌ به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌به‌رده‌ستن، كه‌ دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ڕووی داوه‌، كارێكی خۆڕسك و ئاسایی نه‌بووه‌، چونكه‌ تیمێكی ئه‌مه‌ریكی یارمه‌تی ئیماراتییه‌كان ده‌ده‌ن له‌ پشكنینی كه‌شتییه‌ زیان پێگه‌یشتووه‌كان و به‌ ڕوونی ئاگاداری دۆخه‌كه‌ن و هاوبه‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كانن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌ گوێره‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ڵگه‌ی ڕوون له‌باره‌ی بوونی هێزێكی تر له‌ پشت ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌و گومانیش له‌وه‌دا نییه‌، كه‌ جیا له‌ ئێران هیچ هێزێكی تر له‌ پشتی ئه‌م كاره‌وه‌ نییه‌.
به‌ گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه‌ كه‌ناڵی رووسیه‌لیه‌ومی رووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، زیانه‌كانی ئه‌و كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌ نه‌رویجییه‌ نیشان ده‌دات، كه‌ له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو زیانی پێگه‌یشتووه‌، هاوكات به‌رپرسانی سعوودیه‌ و ئیماراتیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، سێ كه‌شتیی دیكه‌ی نه‌وتهه‌ڵگر، به‌ هه‌مان شێوه‌ زیانیان پێ گه‌یه‌ندراوه‌. وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، زیانه‌كان به‌ر به‌شی دواوه‌ی خواره‌وه‌ی كه‌شتیی "ئاندریا ڤیكتۆری"ی نه‌رویجی كه‌وتووه‌، ئه‌و به‌شه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ گۆڕینی ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.
ئێستا كه‌شتییه‌كه‌ له‌ به‌نده‌ری "فوجه‌یره‌"ی ئیمارات له‌نگه‌ری گرتووه‌ و تا ئێستاش هۆكاری زیانه‌كان و ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌نجامی داوه‌، دیار نییه‌ و هیچ لایه‌نێك به‌ فه‌رمی تۆمه‌تبار نه‌كراوه‌.
به‌ گوێره‌ی میدیای سعوودیش، سێ كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری دیكه‌ زیانیان پێ گه‌یه‌ندراوه‌، كه‌ دووانیان سعوودین و یه‌كێكیان ئیماراتییه‌، یه‌كێك له‌ كه‌شتییه‌ سعوودییه‌كان، له‌و كاته‌یدا زیانه‌كه‌ی پێ گه‌یه‌ندراوه‌، نه‌وتی خاوی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ كڕیاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان گواستووه‌ته‌وه‌.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکە بە تەواوی گرژبووە و لە ماوەی ڕابردوو ئێران هەڕەشەی داخستنی گەروی هورمزی کرد بە ڕووی کەشتییە بارزگانی و جەنگییەکاندا و لەبەرامبەردا ئەمریکا هەڕەشەی سەربازی دەکات لە ئێران دەکات.

© 2017 Hawler