ئاب 19, 2019

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ لەلایەن چەند گروپێکی نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەر چوار کەشتی بارزگانی لە ئاوەکانی نزیک ئەو وڵاتەدا و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.
 ئەوەی خستووەتەڕوو، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە بەڵام زیانی مادی زۆر بەر کەشتییەکان کەوتووە و مەترسی لەسەر بازرگانی و جوڵەی کەشتییەکان لە ناوچەکە دروستکردووە.
هاوکات هەر یەک لە بەحرەین و سعودییە و میسر و عەمان و ئوردن داوای لێکۆڵینەوەی بە پەلە دەکەن لە ڕووداوەکە و شێوازی هێرشەکە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاندووە، دوو لەو کەشتیانە سعودین و گوێزەرەوەی نەوتبوون و بەو کردارەش مەترسی لەسەر ئاسایشی بازاڕەکانی نەوتی جیهانی دروستەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکە بە تەواوی گرژبووە و لە ماوەی ڕابردوو ئێران هەڕەشەی داخستنی گەروی هورمزی کرد بە ڕووی کەشتییە بارزگانی و جەنگییەکاندا و لەبەرامبەردا ئەمریکا هەڕەشەی سەربازی دەکات لە ئێران دەکات

© 2017 Hawler