
بهپێی زانیارییهكانی ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی درێژترین ماوهی رۆژووگرتن له وڵاتی سوید و نهرویج و دانیماركه، كه دهگاته 20 تا 21 كاتژمێر، هاوكات كهمترین ماوهی رۆژووگرتن له وڵاتانی ئهمهریكای لاتینه كه دهگاته 10 كاتژمێر.
ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا ڕۆژووانانی وڵاتی جەزائیر زۆرترین ماوە بەڕۆژوو دەبن کە کاتەکەی ١٦ کاتژمێرە و لە سۆماڵیش کەمترین کات بەڕۆژوودەبن کە ١٣ کاتژمێر و نیوە.
هاوکات ماوەی بەڕۆژووبون لە میسر ١٥ کاتژمێرە و لە سعودیەش ١٤ کاتژمێر و ٤٠ خولەکە و لە کوێت ١٥ کاتژمێرە.لە عێراق و لوبنان١٥ کاتژمێر و ١٥خولەکە و لە سوریاش ١٥ کاتژمێر و ١٧ خولەکە.
دووشەمە ٦ی ئایار لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕەمەزانە و زۆرترین ماوەی ڕۆژوگرتنیش لە وڵاتانی ئەسکەندەنافیایە.
بهپێی زانیارییهكانی ناوهندی گهردوونی نێودهوڵهتی، ماوەی ڕۆژوگرتن لە وڵاتانی سوید و نەرویج و دانیمارک ٢٠ بۆ ٢١ کاتژمێرە و هاوکات کەمترین ماوەش کە ڕۆژوان بەڕۆژو بێت لە مانگی ڕەمەزاندا لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینە کە تەنها ١٠ کاتژمێرە.
ناوەندەکە ڕونیکردۆتەوە، لە ئەڵمانیا ماوەی ڕۆژوگرتن ١٧ کاتژمێر و نیو و لە ئەمریکاش ١٦ کاتژمێر و دە خولەکە. لە ئیمارات و عومان ١٤ کاتژمێر و نیوە و لە ئەردەنیش ١٥ کاتژمێر و ١٢ خولەک ماوەی بەڕۆژووبونە.