کانونی دووەم 17, 2021

سه‌رۆك كۆماری ئێران: پێویسته‌ ئێران هه‌نارده‌ی نانه‌وتی به‌رزبكاته‌وه‌

رۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ فه‌رمی گه‌رێكی دیكه‌ی سزاكانی به‌ سه‌ر ئێراندا سه‌پاند. به‌ گوێره‌ی سزاكانی ئه‌مجاره‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی و سنوردار ئازاد كرابوون له‌ مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ل ئێران چیتر ناتوانن نه‌وت له‌ ئێران بكڕن له‌ نێویشیاندا توركیا .

پێ ده‌چێ ئێرانیش گه‌یشتبێته‌ ئه‌م بڕوایه‌ی كه‌ وڵاتان پایه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بن. بۆیه‌ حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: پێویسته‌ ئێران هه‌نارده‌ی نانه‌وتی به‌رزبكاته‌وه‌ بۆ وڵاتان به‌ جۆرێك ببێـته‌ رێگرێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی سزای ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
بێ گومان كه‌ وڵاتان مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن و نه‌وته‌كه‌ی نه‌كڕن ناچارن جێگره‌وه‌ بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌ ناوخۆییه‌كانیان، به‌ تایبه‌ت توركیا و هیندستان و چین .
ئه‌و سێ وڵاته‌ كه‌ سێ گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێرانن له‌ نێویاندا توركیا رۆژانه‌ زیاتر له‌ سه‌د و بیست هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی پێویسته‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ناچار ده‌بێت ئاراسته‌ی مامه‌ڵه‌كانی بگۆرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی تێچووی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ڕووسیا بۆ توركیا به‌رزه‌ وه‌ هه‌روه‌ها توركیا تا ڕاده‌یه‌ك كێشه‌یی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌ر‌یه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ئیمارات و سعوودیه‌ هه‌یه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و پاڵاوگانه‌ی كه‌ توركیا دروستی كردوون بۆ پاڵاوتنی نه‌وت و ده‌سكه‌وتنی پێكهاته‌كانی له‌گه‌ڵ جۆری نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه‌ ناگونجێت.
بۆیه‌ توركیا بۆ ئیتر ده‌بێت ببێته‌ كڕیاری نه‌وتی كوردستان له‌ به‌ر باشی كواڵێتی نه‌وته‌كه‌ی و كه‌می تێچووی گواستنه‌وه‌ و نه‌بوونی كێشه‌یی سیاسی قوڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و، دابه‌زاندنی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ ناوخۆی توركیا به‌ زووترین كات.

 

© 2017 Hawler