تشرینی یەکەم 16, 2019

میدیاكانی ئەمریكا چۆن باسیان لە سەردانەكەی تیلەرسۆن كرد بۆ توركیا

دوای سەردانەكەی ریكس تیللەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ توركیا، میدیاكانی ئەمریكا بە گرنگییەوە باسیان لەو سەردانە كرد و پێیانوایە ئەم سەردانە نەیهێشت پەیوەندی نێوان توركیا و ئەمریكا بە تەواوی بڕوخێت.
رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) نووسیویەتی: "سەردانیكردنی تیللەرسۆن بۆ توركیا و مانەوەی بۆ ماوەی 2 رۆژ، وای كرد دیالۆك لە نێوان كوردانی رۆژئاوا و توركیا بێتە كایەوە".
هەروەها لە هەواڵەكەدا هاتوە، ئەگەر ئەو سەردانە نەیتوانیبێت هەموو ئەو ناكۆكییانەی لە نێوان توركیا و ئەمریكادا هەبوە چاكیش بكاتەوە، بەڵام توانی نەهێڵێت بە تەواوی بڕوخێت، چونكە رووخانی پەیوەندییەكان كەمی مابوو.
رۆژنامەی (Wall street journal) لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردوە، پەیوەندی نێوان توركیا و ئەمریكا قۆناغی ناكۆكی تێپەڕاند و ئیدی هەردوو وڵات بڕیاریاندا بە یەكەوە كار بۆ داهاتووی سووریا بكەن. هەروەها دەڵێت لە مانگی 3 دا، ئەو پلانەی ئەو 2 وڵاتە دایانڕشتوە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
لە لایەكی تریشەوە رۆژنامەی

(Los angeles time)، بە هەمان شێوە پێی وایە سەردانەكەی تیللەرسۆن ئەرێنی بوە و، هەنگاوێكی زۆر باشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler