تەمموز 07, 2020

ئەگەر هەیە 7ی تەمووز هەڵبژاردن لە ئیستەنبۆڵ بكرێتەوە

ئاكپارتی هەموو هەوڵێكی خۆی دەدات تا هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە ئیستەنبۆڵ ئەنجام بدرێتەوە، رۆژنامەنووسێكی نزیك لە ئاكپارتیش ئاشكرای دەكات، زۆرێك لە ئاكپارتییەكان پێیان باشە لە 7ی تەمووز هەڵبژاردن لە ئیستەنبۆڵ بكرێتەوە.

ئەگەرچی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا نووسراوی سەرۆك شارەوانی دایە ئەكرەم ئیمامئۆغلو كاندیدی جەهەپە، بەڵام لە 16ی نیساندا ئاكپارتی بە فەرمی داوای یاسایی لە كۆمیسیۆن تۆمار كرد و داوای كرد هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوە.
دەنیز زەیرەك رۆژنامەنووسی نزیك لە ئاكپارتی، لە نووسینێكدا كە رۆژنامەی (سۆزجو) بڵاوی كردوەتەوە، ئاماژەی داوە كە بەشێكی زۆری ئاكپارتییەكان ئەوەیان خستوەتە مێشكی خۆیان هەڵبژاردن لە ئیستەنبۆڵ دووبارە دەكرێتەوە، بۆیە 7ی تەمووزیان بۆ هەڵبژاردن داناوە.
رۆژنامەی (سۆڵ)ـی توركی بڵاوی كردوەتەوە، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ناوێرێت هیچ لێدوانێك یان بڕیارێك لەبارەی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن بدات، چونكە لەبەردەم بەرپرسیارییەتێكی زۆر مێژووییدایە و، نازانێت چی بكات.
هەفتەی داهاتوو بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەنجامدان و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن دەدرێت و ئەو بابەتە كۆتایی پێ دێـت.

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler