تشرینی دووەم 27, 2020

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێشتا وەزیری بەرگری سودان لەلیستی سزادراوانی ئەمریکادایە

فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی پشتیوانی خێرای سوپای سوودان، جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د حه‌مدان داقلو رایگه‌یاند: " سه‌ركۆماری لابراوی سوودان، عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر له‌ شاری خه‌رتوومی پایته‌خت له‌ نێو ماڵ زیندانی كراوه‌.

داقلو له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی سوودان گوتی:" عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر سوودانی جێنه‌ھێشتووه‌، له‌ ماڵ زیندانی كراوه". ‌داقلو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیر بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له‌ دژی خۆپیشانده‌ران وایكرد سوپا سه‌ركۆمار له‌سه‌ر كار لاببات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە هێشتا عەوز بن عەوف وەزیری بەرگری سودان خۆی لەلیستی سزادراوانی ئەمریکادایە. لەلایەكی دیكەوە ڕۆبێرت بالادینۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پاڵپشتیی تەواوی سودانێکی دیموکرات و سەقامگیر دەکەن و داواشی لە هاووڵاتییانی وڵاتەکە کردووە دان بەخۆیاندا بگرن، تاوەکو وڵاتەکەیان قۆناغی گواستنەوە بە ئاشتییانە تێدەپەڕێنێت، کە سوپای وڵاتەکە ماوەی دوو ساڵی دیاریکردووە بۆ ئەو قۆناغە.
عەوز بن عەوف، وەزیری بەرگری سودان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەی سوپای وڵاتەکەی خوێندەوە و رایگەیاند، عومەر بەشیر، سەرۆكی سودان لە دەسەڵات دورخراوەتەوە و لە ئێستاشدا دەستبەسەرکراوە و دۆخی نائاسایی بۆماوەی سێ مانگ راگەیەندراوە.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی RT رووسی ئاماژه‌ بۆ رۆژنامه‌یه‌كی سوودانی كردووه‌ به‌ ناوی راكوبه‌ كه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی له‌ باره‌ی به‌رپرسانی پێشووی سوودان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ر به‌شیر بوون بۆ چه‌ند كێلگه‌یه‌ك گوازراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌وروبه‌ری شاری خه‌رتوم و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌رن.
سەرباری داڕمانی دەسەڵاتی بەشیر، ناڕەزاییەکان لە سوودان بەردەوامن، ئۆپۆزسیۆن رای گەیاندووە، ئەوان ئامادە نین دەسەڵاتێکی سەربازی لە سوودان قبوڵ بکەن، نارازییەکان زۆربەیان لەسەر ئەو باوەڕەن زۆرینەی ئەو دەموچاوانەی لەناو شوورای سەربازی حکوومەتی کاتی سوودانن، لە هاوپەیمانان و کەسانی نزیکی عومەر ئەلبەشیرن.
دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشیر، شوورای سەربازی دەسەڵاتی گرتە دەست و بەو پێیەش یەک لەو لایەنانەی لەناو سووداندا شەڕ لە پێناو گرتنەدەستی دەسەڵاتی داهاتوو دەکات، ژەنەڕاڵە سەربازییەکانن.
ئۆپۆزسیۆن سوورن لەسەر ئەو داوایەیان ئەگەرچی شوورای سەربازی ناچێتە ژێر باری، بەڵام دەڵێن تا وەدیهاتنی ویستەکانیان بۆ گەیاندنی سوودان بە دەسەڵاتێکی مەدەنی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان دەست هەڵناگرن.
هه‌مان رۆژنامه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، چه‌ندان هاووڵاتیی سوودانی هه‌ڵیان كووتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری سه‌رۆكی پێشووی سوودان.
تا ئێستا‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كاتییه‌ی له‌ سوودان راگه‌یاندراوه‌، هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌ باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و به‌رپرسانه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت له‌ رۆژی یه‌كه‌می دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی سوودان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ ژیانی عومه‌ر به‌شیر پارێزراوه‌.
ئەنجومەنی سەربازی لە سودان پێکهێنراوە و بۆماوەی دوو ساڵ کارەکانی وڵات دەبات بەڕێوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەش داوای بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دەکات و خۆپیشاندەرانیش دەڵێن، هەمو دەسەڵاتێکی سەربازی رەتدەکەنەوە.
لە بەیاننامەکەی سوپای سوداندا هاتوە، "هیچ رێگەیەکمان لەبەردەمدا نیە جگە لە دروستکردنی حکومەتێکی کاربەڕێکەر لە سودان-دا".
خۆپیشاندەران رایانگەیاندوە، بەیاننامەکەی ئەنجومەنی سەربازی سودان ئامانجەکانی ئەوان بەدیناهێنێت و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش داوایان لە سوپای سودان کردوە هاوکاریان بن تاوەکو کۆتایی بە دەسەڵاتی حکومەتی عومەر بەشیر بهێنن، تاوەکو حکومەتێکی دیموکراتی دروستبکەن.
جه‌نه‌ڕاڵ داقلو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌شیر نیازی ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی جێبھێڵێت.
بەپێی ئاژانسی سکای نیوز، هەریەک لە سعودیە و ئیمارات پشتیوانی خۆیان بۆ ئەنجومەنی سەربازی راگوزەری سودان بە سەرۆکایەتی عەبدلفتاح البرهان دەربڕی و بەڵێنیشیاندا هاوکاری دارایی پێشکەشی گەلی سودان بکەن.
دوای چوار مانگ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گەلی سودان، رۆژی پێنجشەممەی رابردو عومەر بەشیر، سەرۆکی ئەو وڵاتە کە بەر لە 30 ساڵ بەڕێگەی کودەتا دەسەڵاتی گرتبووە دەست لەلایەن وەزیری بەرگری سودانەوە لە کورسییەکەی دورخرایەوە. دواتر ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر لەلایەن عەوز بن عەوف، وەزیری بەرگری سودانەوە دامەزرا، کە بڕیاربو بۆ ماوەی 2 ساڵ تا تێپەڕاندنی قۆناغی راگوزەر دەسەڵات بگرێتەدەست، دواتر بەهۆی ناڕەزاییەکانی خەڵکەوە بن عەوف دەستی لەکارکێشایەوە و عەبدلفتاح البرهان کرایە سەرۆکی ئەنجومەنەکە.
سعودیە و ئیمارات جگە لە پشتیوانیکردنی ئەنجوومەنی سەربازی، هاوکات ئامادەیی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی بەگەلی سودان دەربڕی.
لەوچوار چێوەیەشدا بڕیاریاندا وەک قۆناغی سەرەتا بڕێک هاوکاری مرۆیی و سوتەمەنی و خواردن بگەیەننە سودانییەکان.
داقلو باسی له‌و گۆڕانكارییه‌ كرد كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری سه‌ربازیی كراوه‌ و رایگه‌یاند كه‌ وه‌زیری به‌رگری، عه‌وز بن عۆف له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران نه‌ویستراوه‌، به‌ڵام گه‌ل و سوپای سوودان پێشوازیان له‌ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبورھان كردووه‌.
لە دوای دەستلەکار کێشانەوەی عەوەز ئەحمەد عەوف سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی سودان، ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکەیە، کە شەوی ڕابردوو سوێندی خوارد و بووە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی سەربازی ڕاگوزرە لە سودان.
عەبدولفەتاح بورهان پلەی فەریقە و لە دایک بووی ساڵی ١٩٦٠ی ویلایەتی نیلە لە باکوری سودان، پێشتر فەرماندەی هێزی پیادەی سوپای سودان بووە.
لە ساڵی ٢٠١٥وە لە گەرمەی جەنگی ناوخۆیی یەمەن و پێکهێنانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە دژی حوسییەکان، کراوەتە سەرپەرشتیاری هێزەکانی وڵاتەکەی لە یەمەن، دواتر پۆستی پشکنەری گشتی هێزە چەکدارەکانی سودانی پێ سپێردراوە.
لە کاتی بەرپابوونی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتییەکان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکی پێشووی سودان، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا پلەی سەربازییەکەی لە فەرق ڕوکنەوە کراوەتە فەریقی یەکەم.
بەر لە جیابوونەوەی کۆماری باشوری سودان لە ساڵی ٢٠١١، بەشداری زۆربەی جەنگەکانی ناوخۆیی وڵاتەکەی کردووە لە باشور. ماوەیەک کاری پاشکۆی سەربازیی وڵاتەکەی بووە لە باڵیۆزخانەی سودان لە وڵاتی چین.
یەکێک بووە لەو سەرکردە سەربازییانەی سودان کە لە نزیکەوە چووەتە ناو خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیەوە کە لەبەردەم بارەگای وەزارەتی بەرگری سودان کۆببوونەوە.
چالاكانی سوودانییKرایگه‌یاند كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا كه‌ حكومه‌تی عومه‌ر به‌شیر رووخاوه‌ و سوپا ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌ ده‌ست، 16 هاوڵاتیی به‌ده‌ستی لایه‌نگرانی عومه‌ر به‌شیر كوژراون.
كۆمیته‌ی پزیشكانی سوودان كه‌ له‌ پێشڕه‌وانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتییان بووه‌ له‌ راپه‌ڕینه‌كه‌ی دژی عومه‌ر به‌شیر، رایگه‌یاندووه‌ 13 هاوڵاتیی به‌ ته‌قه‌ كوژراون.
به‌وته‌ی كۆمیته‌كه‌ 3 كه‌سی دیكه‌ش كه‌ سه‌ربازێكی سوپا له‌ناویاندا بووه‌ رۆژی هه‌ینی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ به‌وته‌ی كۆمیته‌كه‌ به‌ده‌ستی لایه‌نگرانی عومه‌ر به‌شیر كوژراون
گوتەبێژی سوپای سوودان رای گەیاندووە، شوورای سەربازی سوودان رازین بەوەی سەرۆک وەزیران و پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێن، بەڵام پۆستی سەرۆک کۆمار بە مافی خۆیان دەزانن. خەڵکی لە زۆربەی بڕیار و رێنماییەکانی شوورای سەربازی ناڕازین و دۆینێ وەک دەربڕینی ناڕەزایی لە قەدەغەکردنی هاتووچۆ بۆ ماوەی مانگێک لە سوودا، هاووڵاتییان رژانە سەر شەقامەکان.
لە بەرامبەردا ئۆپۆزسیۆن داوا دەکات دەسەڵات بە تەواوەتی لە ئەستۆی سووپا داماڵدرێت و رادەستی حکوومەتێکی مەدەنی بکرێت و ئەو حکوومەتە بۆ ماوەی چوار ساڵ سەرجەم دەسەڵاتەکان بگرێتە دەستەوە.

© 2017 Hawler