تشرینی یەکەم 16, 2019

بەڕێوەبەری سى ئاى ئەى: کاتى بڕیاردان لەسەر کۆریاى باکور نزیک بووەتەوە

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا (سی ئای ئەی) هۆشداریدا سەبارەت بە تەواوبوونی کات لەبەردەم ئەمریکادا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشەیەی کە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور دروستی کردووە.
دان کۆتس، لە دانیشتنی ساڵانەی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی سێناتدا لەبارەی هەڕەشە جیهانییەکانەوە وتی "کۆریای باکوور هەڕەشەیەکی بەرجەستەیە بۆ سەر ئەمریکا و ئەگەری ئەوە هەیە پیۆنگیانگ لە ئەمساڵدا تاقیکردنەوەی زیاتر ئەنجام بدات".
هەروەها وتیشی "کات زیاتر نزیک دەبێتەوە لەسەر چۆنێتی وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ ئەوە، ئامانجی ئێمە ئەوەیە بگەینە چارەسەرێکی ئاشتیانە، هەرچەندە قورسترین سزامان سەپاندووە بەسەر کۆریای باکووردا".
ئەم ئاگادارکردنەوەیەش لەکاتێکدا دێت کە گرژییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا کەمتر بوونەتەوە بەهۆی گفتوگۆکانی نێوان پیۆنگیانگ و سیئۆلەوە، هەروەها بەهۆی بەشداریکردنی کۆریای باکوورەوە لە یارییەکانی ئۆڵمپیادی زستانەدا کە کۆریای باشوور میوانداری دەکات.

© 2017 Hawler