تشرینی دووەم 28, 2020

ئاگرکەوتنەوە لە کلێسای نۆتەردام لە پاریس

ئاگر کلێسا بەناوبانگەکەی نۆتەردامی لە پاریس کاول کرد و زۆر بەخێرایی گڕ بەھەموو بیناکە تەشەنەی کرد.
ئێوارەی رۆژی دووشەمە ئاگر لە یەکێک لە کۆنترین و بەناوبانگترین کلێسای پاریس بەربوو،تا ئێستا ھۆکاری گڕگرتنەکە بەتەواوی روون نیە، سەرچاوە فەرمیەکان دەڵێن لەوانەیە کارکردن لە نۆژەنکردنەوە ھۆکار بێت.
کەنیسەی کاسۆلیکساڵی پار، پارەیەکی باشی تەرخانکرد بۆ نۆژەنکردنەوەی کلێساکە کە وەخت بوو بڕمێت.
تەمەنی کلێساکە ٨٥٠ ساڵە.ھەزاران کەس لەسەر شەقامەکانی دەوری قەڵاکە کۆببونەوەو سەیری ئاگرەکەیان دەکرد و دیمەنەکە ھەموویانی حەپەساندبوو.
سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە شوێنەکە و گوتی، کارەساتەکە ھەموومانی غەمبارکردووە، دڵمان لەگەڵ ھەموو کاسۆلیکەکان و ھەموو فەرەنسیەکانە، وەکو ھەموو خەڵکی وڵاتەکەم منیش دڵم بریندارە.
سەرشارەوانی پاریسئان ھیدالگۆ داوای لە خەڵک کرد رێزی سنووری ئاگرەکە بۆ ئەوەی سەلامەتی شوێنەکە و ھاونیشتمانیان بپارێزن.
شایەنی باسە ئێوارەیرۆژی دووشەمە بڕیار بوو کەوا سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتارێک پێشکەش بکات، بەڵام بەھۆی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەپاشگەز بووەوەو بەرەو شوێنی رووداوەکە کەوتە ڕێ.
دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا گوتوویەتی:کارەساتێکی دڵتەزێنە بە بینینی کلێسا گڕگرتووەکەی نۆتەردام؛ دەبێ بە خێرایی مامەڵە لەگەڵ ئاگرەکە بکرێت و فرۆکەی ئاگرگوژێنەوو بەکاربھێندرێت بۆ کوژاندنەوەی.

© 2017 Hawler