تشرینی دووەم 27, 2020

ئەمریکا داوایەکەی سەرۆکی کۆریای باکووری رەتکردەوە

ئەمریکا داوایەکی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکووری بۆ نەرمی نواندن لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا رەتکردەوە و داوای لە رابەری کۆریای باکوور کرد پابەندی بەڵێنەکانی بێت .

دوای ئەوەی سەرۆکی کۆریای باکوور نیگەرانی لە چۆنێتی مامەڵەی ئەمریکا نیشاندا و داوای گرتنەبەری شێوازێکی تری لە مامەڵکردن کرد، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، واشنتۆن بە پێویستی دەزانێت کیم جۆنگ ئون پابەندی بەڵێنەکانی بێت و بەر لە کۆتایی ئەمساڵ دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی بێت.
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی داواكاریەكەی كیم جۆنگ ئون رایگەیاند، داواكاریەگەی بۆ نەرمتر بەڕێوەچونی دانوستانە ئەتۆمیەكەی كۆریای باكور رەتدەكەنەوە و پێویستە كیم پابەندبێت بە بەڵێنەكەیەوە و پێش كۆتاییهاتنی ئەمساڵ دەستبەرداری چەكە ئەتۆمیەكەی بێت.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە لێدوانەكانی كیم كە هەفتەی رابردو رایگەیاندبو، "بۆی گرنگ نیە جارێكی دیكە لەگەڵ ترەمپ كۆببێتەوە تا ئەو كاتەی ویلایەتە یەكگرتوەكان دێنە سەر رێرەوەی دروست" پۆمپیۆ بە رۆژنامەنوسانی وت، "سەرۆك ئامادەیە هەنگاوی دیپلۆماتی بنێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "كیم پەیمانیداوە بە راگرتنی چەكی ئەتۆمی، ئێمەش هەمومان ئومێدەوارین ئەو ئەنجامە ببینین".
وتیشی، "تیمەكانمان لەگەڵ خەڵكی كۆریای باكور لە كاردان، تا رێگەی هەنگاونان بەرەو پێشەوە وێنابكەن و ئامانجەكە بپێكین، كیم وتویەتی لە كۆتایی ساڵدا پابەنددەبێت، منیش ئومێدەوارم لە لە نزیكرتین كاتدا ئەنجامبدرێت".
كیم جۆنگ ئون، هەینی رابردو 12ی نیسان رایگەیاند، "پێویستە ویلایەتە یەكگرتوەكان رابوەستێت لەو رێگایی كاریپێدەكات لەگەڵمانا و دەبێـت رێگایەیكی نوێ بگرێتەبەر".
کیم لەبەردەم ئەنجومەنی گەلی وڵاتەكەی وتیشی، "ئەنجامەكانی لوتكی هانۆی لەبارەی ئەو ستراتیجیەتی ساڵی رابردو تایەبت بە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دانوستانەكانی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان هەیبوە خستویەتیە گومانەوە".
ئەوەشی خستەڕو، "پەیوەندی لەگەڵ ترەمپ تا ئێستاش باشە، بەڵام بۆی گرنگ نیە کۆبونەوەی لوتكەی سێیەم لەگەڵیدا ئەنجامبدات ئەگەر هاوشێوەی لوتكەی هانۆی پێشوبێت".

© 2017 Hawler