تشرینی دووەم 27, 2020

تێریزا مەی له‌سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌رده‌وام ده‌بێت؟

له‌ ئێستادا مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر مانه‌وه‌ و نه‌مانه‌وه‌ی تێریزا مه‌ی له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ره‌كان زۆربه‌ی به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه‌ مانه‌وه‌ی تێریزا مه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی قورسه‌.

حکومەتی بەریتانیا لە ڕابردوودا ڕێکەوتنی لەسەر ڕەشنوسی جیابونەوەی بەریتانیا لەیەکیەتی ئەوروپا ڕاگەیاندووه‌، ئەگەرچی پاڵپشتی کابینەی حکومەتی بەدەستهێنا بەڵام لەدوای کۆبونەوەی حکومەت نەیارەکانی ڕێکەوتنەکە ڕەخنە ئاڕاستەی ڕێکەوتنەکە دەکەن، ڕەخنەگران هەم لەبەرەی حکومەت و هەروەها لەبەرەی ئۆپۆزسیۆنیش ڕێکەوتنەکە بەڕێکەوتنێکی باش بۆ بەریتانیا نازانن.
لەئێستادا فشارەکان لەناوخۆی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کە پارتی دەسەڵاتدارە زیاتربوون بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە (تێریزا مەی) سەرۆکوەزیران، بەڵام ئاخۆ لێستاندنەوەی متمانە لەسەرۆکوەزیران چارەسەری گرفتەکە دەکات، یان چی نوێ دێنێتەپێش بۆ پرسی جیابونەوەی بەریتانیا لەیەکیەتی ئەوروپا.
لەبارەی ئەو گوشارانەی پەیدابوون لەسەر لێستاندنەوەی متمانە لەسەرۆکوەزیران لەڕاپۆرتێکی (ڕۆیتەرز) دا هاتوە، (تێریزا مەی) سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندوە لادانی ئەو لەپۆستەکەی گرفتەکە چارەسەرناکات و بەڵکو مەترسی دروستدەکات بۆ دواخستنی جیابونەوەی بەریتانیا لەیەکیەتی ئەوروپا، هەروەها ئاماژەیشی بەوەداوە کە ڕێگانادات لەو کاتە گرنگەدا لایدەن.
ڕۆژی چوارشەممە (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧) سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕێکەوتنی ڕەشنوسی جیابونەوەکەی ئاشکراکرد، لەو کاتەوە سەرۆکایەتی (مەی) بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی بەشێک لەوەزیرەکان و، پاڵپشتی نەکردنی بەشێک لەپەرلەمانتارەکانی پارتەکەی خۆی کەوتۆتە قەیرانەوە.
زیاتر لەدوو ساڵە بەریتانیا لەڕیفراندۆمێکدا دەنگی لەسەر جیابونەوەی بەریتانیا داوە، وە ماوەی ساڵێکیش زیاترە دانوستاندن بۆ جیابونەوە دەکرێ بەڵام هێشتا ڕوون نیە شێوە و ڕێکاری جیابونەوەکە چۆن دەبێت، هەتا ئەگەر بەپێی پلانی دیاریکراو جیاشبێتەوە لە (٢٩ی ئازاری ٢٠١٩)دا.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بڕیاریداوە هەموو بەربەستەکان لەبەردەم ڕێکەوتنەکە لابدات و، بەڕێکەوتنێکی باش لە بەرژەوەندی بەریتانیای دەزانێت، وە بۆ پشتگیرکردن لەڕێکەوتنەکە ڕووبەڕووی بەرهەڵستیەکان دەبێتەوە.
دۆکیومێنتی ڕەشنوسی ڕێکەوتنەکە کە نزیکەی (٥٨٥) پەڕە، بابەتەکانی پەیوەست بەڕێکەوتنەکە کە پرسە بنەڕەتیەکانی جیابونەوە و، کۆچبەران و، بازاڕی هاوبەش و، سنور و، مامەڵە و شێوەی پەیوەندی داهاتوو و ماوەی ڕاگوێزەری تێدا ڕوونکراوەتەوە و ڕێکاری پێویستی بۆ دانراوە.
لەو ڕێکەوتنەدا خاڵەکانی پەیوەست بەجیابونەوەی تێدان، بەشێکی زۆری سیاسیەکان و، شەقامیش دەڵێن بەو شێوەیەی ئەو ڕێکەوتنەبێ، مانەوەیە لەناو یەکیەتی ئەوروپادا بەڵام بەبێ ئەوەی ئاماژەی پێبدرێ.
پرسی سنوری نێوان ئێرلەندا و ئێرلەندای باکور کە لەڕێکەوتنەکەدا سنوری دانراو نابێ، بەڵام (باک‌ستۆپ) دەبێ، لەو بارەیەوە شارەزاییانی سیاسی دەڵێن بەپێی ئەو ڕێکەوتنە ئێرلەندای باکور زیاتر پەیوەستدەکرێ بە یاسایەکانی ئەوروپاوە، کە ڕەخنەگران دەڵێن ئەوەش جێی قبوڵکردن نیە.
بەشێوەیەکی گشتی سیاسیەکان بیروبۆچی جیاجیایان هەیە لەسەر ڕێکەوتنەکە، بەڵام پێدەچێ دەنگە ناڕازیەکان بەڕێکەوتنەکە زیاتربێ و ئەگەر هەیە پاڵپشتی پەسەندکردن لەلایەن پەرلەمانەوە بەدەستنهەێنێ، پارتی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا (لەیبەر) یش کە نزیکەی (٢٥٧) پەرلەمانتاریان هەیە ئەوانیش ئەو ڕێکەوتنە ڕەتدەکەنەەوە و داوای ڕیفراندۆمێکی دیکە دەکەن.

هەر لەسەر پرسی جیابوە:
بەریتانیا یەکیەتی ئەوروپا ڕێککەوتوون لەسەر بڕی پارەی جیابونەوەکە کە دەبێ بەریتانیا بیدات و، ماوەی ڕاگوێزەر کە (٢١ مانگ) دەبێ و لە ئازاری (٢٠١٩) ەوە دەستپێ دەکات و. مافەکانی هاوڵاتیانی هەردوولا کە لەوڵاتەکانی یەکتری نیشتەجێن و پرسی سنوری ئێرلەندای باکور.
چۆن متمانە لەسەرۆکوەزیران دەستێنرێتەوە:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بۆ سەندنەوەی متمانە دەبێ (٤٨) لەیاسادانەرانی پارتی پارێزگاران نامەیەک پێشکەشبکەن بە(گرام بڕادی) سەرۆکی پارتەکەیان کەبە کۆمیتەی (١٩٢٢) بانگدەکرێ.
لەئێستادا بەشێوەیەکی ئاشکرا نزیکەی (٢٠) یاسادانەری پارتەکەی ڕایانگەیاندوە کە نامەیان بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی متمانە پێشکەش کردوە بەڵام دەگوترێ هەندێکی دیکەیش بەنهێنی نامەیان ناردوە و، لەو بارەیەوە (بڕادی) بە ڕادیۆی (بی‌بی‌سی) راگەیاندوە ڕێژەکە هێشتا تەواونەبوە.

© 2017 Hawler