نیسان 23, 2019

سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی سه‌ردانی ئه‌فغانستانی كردووه‌ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی كەیسی لێكۆڵینەوە لە هێزەكانی ئەمریكا رەتدەكاتەوە

ئاژانسی سی ئێن ئێن له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ جینا هێسپڵ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی ) له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ردانی ئه‌فغانستانی كردووه‌.
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییانه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی جینا هێسپڵ به‌ مه‌به‌ستی پاراستن و په‌ره‌پێدانی هێز و پێگه‌ی ئه‌م ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌ له‌ ئه‌فغانستان بووه‌ و له‌م سه‌ردانه‌دا دیداری كردووه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان و مه‌عسوم ستانكزی سه‌رۆكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان.
هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا هیچكام له‌ حكومه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان و ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
دوای ئەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی داواكاریەكی رەتكردەوە كە سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لە ئەنجامدانی تاوان لە جەنگی ئەفغانستان-دا لە لایەن هێزە سەربازیەكانی ئەمریكاوە پێشكەش بەو دادگایە كرابو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان ئەو هەڵوێستەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە "سەركەوتنێكی گەورەی نێودەوڵەتی" ناوبرد.
لەبارەی بڕیارەكەی دادگا ترەمپ لە راگەیەندراوێكدا وتی "نەك بە تەنها بۆ هاونیشتیمانیان، بەڵكو بۆ بەرپرسانی یاساش ئەو بڕیارە سەركەوتنێكی گەورەی نێودەوڵەتیە".
ئاماژەی بەوەشكرد، لای خۆیانەوە پێشوازی لەو بڕیارەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەكەن و "دوپاتیدەكەنەوە كە هەمیشە خەڵكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بەرزترین ستانداردی رەوشت و یاسا-وە پابەندن".

© 2017 Hawler