تشرینی یەکەم 21, 2020

پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی جەزائیر لێدوانەکانی سەرۆک ئەرکانی سوپای وڵاتەکەیان ڕەتکردەوە

دوای ئەوەی ئه‌حمه‌د قاید ساڵح سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای جه‌زائیر داوای كرد كار به‌ مادده‌ی (102)ی ده‌ستور بكرێت كه‌ باس له‌ به‌تاڵی پۆستی سه‌رۆكی وڵات ده‌كات به‌هۆی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و درێژخایه‌ن،پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی جەزائیر لێدوانەکانی سەرۆک ئەرکانی سوپای وڵاتەکەیان ڕەتکردەوە کە داوای کردبوو بە پێی یاسا شوێنی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆک کۆمار پڕ بکرێتەوە. .

سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای جه‌زائیر له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی هۆشداریدا له‌ دروستبوونی‌ ئاڵۆزی و ململانێی ناوخۆیی له‌باره‌ی پۆسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وڵات و رایگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وڵات پێویسته‌ بگه‌ینه‌ چاره‌سێك كه‌ ره‌زامه‌ندی هه‌موانی له‌سه‌ر بێت و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا بێت.سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای جه‌زائیر ده‌ڵێت به‌پێی مادده‌ی‌ 102 له‌ ده‌ستووری جه‌زائیر ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كی‌ مه‌ترسیدار و درێژخایه‌ن رێگری كرد له‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی وڵات ئه‌ركه‌كانی رابپه‌ڕێنێت، ئه‌نجومه‌نی ده‌ستوری كۆده‌بێته‌وه‌ و دوای سه‌لماندی راستییه‌كانی ئه‌و رێگرییانه‌، به‌ كۆده‌نگی پێشنیار بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێت كه‌ پۆسته‌كه‌ به‌به‌تاڵی بهێڵێته‌وه .
‌بزوتنەوەی کۆمەڵگەی ئاشتی کە گەورەترین پارتی ئیسلامییە لەو وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، پێشنیارەکانی سەرۆک ئەرکانی سوپا بۆ چارەسەری قۆناغی گواستنەوەی دیموکراتی و هەڵبژاردنی ئازاد و دوور لە پێشێلکاری بەرجەستە نابێت.
داواشیکردووە، دەبێت گرەنتی زیاتر بدرێت لەوەی کە دامەزراندنی سەرۆکی حکومەت بە ڕازی بوونی گەل و حزبەکان بێت و لەچوارچێوەی کاری سیاسی و سەربەخۆیی دادگاکاندا بڕیاری لەسەر بدرێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لەدرێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتەدا، جارێکی دیکە هاووڵاتیانی جەزائیر رژانەوە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدول عەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی وڵاتەکەیان کرد.
هاووڵاتیان هەڕەشەی دورخستنەوەی بەزۆر و لەسەرکارلابردنی بۆتەفلیقەدەکەن کە لەجەنگی 1954-1962ی سەربەخۆیی ئەو وڵاتەدا وەک یەکێک لەئەفسەرە کاریگەرەکانی ئەو شۆڕشە بەشداریکردوە و ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە سەرۆکی جەزائیرە.
بۆتەفلیقە وەک هەنگاوێک بۆ رازیکردنی خۆپیشاندەران کاندیدبونی خۆی بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتی کشاندەوە، بەڵام هەڵبژاردنەکانی بۆکاتێکی نادیار دواخست ئەوەش هاوڵاتیانی وڵاتەکەی زیاتر توڕەکردوە.
لەلایەکی دیکەشەوە سەرۆکی بەرەی گەشەپێدان و دادپەروەری ڕایگەیاندووە، پێشنیارەکەی سوپا داواکاری هاووڵاتیان جێبەجێ ناکات، بەڵکو دەسەڵاتەکان دەگوازێتەوە بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئومەی جەزائیر(پەرلەمان) کە گەل ڕەتی دەکاتەوە، چونکە داوکاری گەلی جەزائیر ڕۆیشتنی هەموو بەرپرسەکانە.
هاوکات پارتی کۆمەڵگەی کەلتور و دیموکراتی کاراکردنەوەی ماددەی ١٠٢ی دەستوری جەزائیر کە سوپای ئەو وڵاتە داوایکردبوو بە کودەتاکردن بەسەر گەلدا ناویبرد.
به‌هۆی خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌، بۆ ویلایه‌تی پێنجه‌م، ناڕه‌زایه‌تی زۆر له‌و وڵاته‌ سه‌ریهه‌ڵداو و دواتر له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا بوته‌فلیقه‌ له‌ خۆكاندیدكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كشایه‌وه‌ كه‌ بڕیاربو له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت .

 

لوقمان مستەفا - هەو‌لێر

© 2017 Hawler