تشرینی یەکەم 21, 2020

سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا: هه‌ڕه‌شه‌ی گروپە جیهادییەكان هه‌ر ده‌مێنێت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ییان ده‌بێ به‌رده‌وامیی پێبدرێت

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ستایشی کۆتاییھاتنی یەکجاریی داعش دەكات و لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاند: "بە دڵخۆشییەوە رایدەگەیه‌نم، کە پێکەوە لەگەڵ ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی سووریای دیموکرات، 100%ی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خەلافەتەکەی داعشمان ئازاد کرد". لە راگەیەندراوەکەی ترەمپدا ھاتووە "لە دوو ساڵی رابردوودا، 20 ھەزار میل چوارگۆشە لە داعش پاک کراوەتەوە و ملیۆنان کەس لە خەڵکی عێراق و سووریا رزگار کراون".

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا رۆژی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی نه‌مانی یه‌كجاریی داعش وتی كه‌ به‌ نه‌مانی ئه‌م گروپه‌ توندڕه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵگیرا.
هه‌ڵبه‌ت ماكرۆن ئه‌وه‌شی وت: هه‌ڕه‌شه‌ تاڕاده‌یه‌ك هه‌ر ده‌مێنێت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه‌ جیهادییه‌كان ده‌بێ به‌رده‌وامیی پێبدرێت.
ماكرۆن به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تیی: من سوپاسی هاوپه‌یمانانی خۆمان و به‌گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی دژی داعش و به‌تایبه‌تییش هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌م، كه‌ به‌ پێداگرییه‌وه‌ بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئێمه‌ له‌ دژی تیرۆریستان وه‌ستانه‌وه‌، ئێمه‌یش هیچكات قوربانییانی ده‌ستی داعش له‌بیر ناكه‌ین.
ترەمپ راشیگەیاند: "داعش دەیویست کوشتنی بە کۆمەڵ و دەستدرێژیی سێکسی سەر ژنان و بە کۆیلەکردنیان بە یاسایی بکات و پاساوی بۆ بدۆزێتەوە".
شایه‌نی باسه‌ كه‌ 1200 كه‌س له‌ هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌ناو تیمی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌شدارییان كردووه‌ كه‌ به‌شێك له‌و هێزانه‌ له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان به‌شدارییان كردووه‌ و به‌شێكیشیان وێڕای پشتیوانیی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگدا، ئه‌ركی راهێنانی ئه‌و هێزانه‌یان له‌ ئه‌ستۆ بووه.‌
مارتن ئیندیك، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ی، كه‌ رێكخراوی داعش رایگه‌یاندبوو، رووخا و تێكشكا، به‌ڵام داعش نا. ئەوەشی راگەساند: "ئێستا كه‌ داعش هیچ رووبه‌رێكی له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه‌، به‌ مانای كۆتاییهاتنی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی نایه‌ت". روونیشی كرده‌وه‌، یه‌كێك له‌ گرفته‌كان، كه‌ له‌ داهاتوودا دێته‌ پێش، ئه‌وه‌یه‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌ شێوازی دیكه‌ هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات.
جەیمس جێفری، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ جەنگی دژی داعش ڕایگەیاند، دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، هێزەکانی یەپەگە ناگرێتەوە، ڕاشیگەیاند، لەگەڵ تورکیا کاردەکەن بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام بە درێژای ناوچە سنورییەکانی سوریا و تورکیا، بەڵام ئەو ناوچە ئارامە هیزەکانی یەپەگە ناگرێتەوە، چونکە تورکیا سەبارەت بە یەپەگە زۆر دوو دڵە و پێی وایە سەر بە پەکەکەن، ئەوانیش لەوە تێدەگەن و دۆناڵد ترەمپیش لەوبارەیەوە دڵنیایی داوەتە ئەردۆغان.

 

لوقمان مستەفا - هەو‌لێر

© 2017 Hawler