شوبات 24, 2018

هاوسەرۆكە تازەكەی هەدەپە لە بارەی هاوپەیمانی لەگەڵ ئاكپارتی قسە دەكات

پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی تازەی هەدەپە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە دروستبوونی هاوپەیمانی نێوان هەدەپە و ئاكپارتی دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2019.
هەفتەی رابردوو، مەرال ئاكشەنەر سەرۆكی پارتی باش لە توركیا، ئاشكرای كرد ئەگەر لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2019 رەجەب تەییب ئەردۆغان 50+1 نەهێنێت، لە گەڕی دووەم لەگەڵ هەدەپەدا دەچێتە ناو هاوپەیمانییەوە.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی تازەی هەدەپە، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رادیۆی (RS)ـی توركی، لەبارەی هاوپەیمانی هەدەپە لەگەڵ ئاكپارتی گوتی: "لە ئێستادا لەسەر ئەو بابەتە ناڵێم دەبێت یان نابێت، بەڵام لە قۆناغەكانی داهاتوو بۆ كردنەوەی كەناڵەكانی سیاسەت قسەی لەسەر دەكەین".
بوڵدان ئاماژەی دا، كە ئەوان وەكو 2 هاوسەرۆكی تازە رێگەی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە دەگرنە بەر. هەروەها پێیوایە توركیا پێویستی بە عەدالەت و دیموكراتییە، هەدەپەیش 5 ساڵ بەر لە ئێستا و لە كاتی دامەزراندنیدا ئەوەی وتویەتی ئێستایش هەر داكۆكی لێ دەكات، كە بەرگریكردنە لە ئازادی و عەدالەت و دیموكراتی.
بوڵدان دەڵێت: "دەمیرتاش و یوكسەكداغ، ئەو 2 سیاسییە بوون هەوڵی زۆریاندا بۆ پێشخستنی دیموكراتی و ئازادی و عەدالەت لە توركیا، بۆیە ئێمەیش رێگەی ئەوان دەگرینە بەر."

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.