حوزەیران 23, 2018

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی توركیا دەكات

ئێچ ئاڕ مەکماستەر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی هەردوولایان تاوتوێ کرد، کاڵن و مەکماستەر هەڵسانگاندنیان کردووە بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی زیان گەیاندن بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی ئەندام لە ناتۆ. وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە، بەپێی میدیاكانی ئەمەریكا تیلەرسۆن فشار لە ئەنقەرە دەكات هاووڵاتییە ئەمەریكییەكان ئازادبكات، كە لەو وڵاتە دەستگیركراون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاوە بڵاویکردەوە، هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا هاوبەشییە ستراتییژیە فراوانەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا جەختیان لەسەر کراوەتەوە و مامەڵە لەگەڵ بابەتە هەستیارەکان و بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی دوو وڵاتەکە کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد: "کاڵن و مەکماستەر هەڵسانگاندنیان کردووە بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی زیان گەیاندن بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی ئەندام لە ناتۆ".
كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێش سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ریكس تیلیرسون بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجامدرا، سه‌ردانه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی جیاوازی هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئه‌مریكایه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ جۆراجۆره‌كان و ره‌وشی سوریا بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ هاتۆته‌ پێش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا.
هەروەها ڕێكس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە، بەپێی میدیاكانی ئەمەریكا تیلەرسۆن فشار لە ئەنقەرە دەكات هاوڵاتییە ئەمەریكییەكان ئازادبكات، كە لەو وڵاتە دەستگیركراون، تیلەرسۆن كە لەئێستادا لە وڵاتی میسرەو دەستی كردووە بە گەشتە هەفتانەیەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەیەوێت پابەندبوونی هاوبەشی نێوان ئەمەریكا و میسر لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەهێزتر بكات.
بەپێی بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا تیلەرسۆن لە سەردانەكەیدا بۆ توركیا فشار دەخاتە سەر ئەنقەرە، تاوەكو ئەو هاوڵاتییە ئەمەریكییانە ئازادبكرێن كە لەوێ دەستگیركراون، هەروەها داواشی لێدەكات دان بەخۆیاندا بگرن لەو ئەركە سەربازییەدا كە لە باكووری سوریا دەستیان پێكردووە.
بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە، "لە كاتێكی لەمشێوەیەدا، گفتوگۆكردن لە هەموو شتێك گرنگترە، گفتوگۆكردنێكی زۆر قورس دەبێت، سەیركە قورسە، لێدوانەكان توندن، توركەكان توڕەن و ئێستا كاتێكی زۆر قورسە بۆ كاركردن، بەڵام ئەوە باوەڕی ئێمەیە كە هێشتا كۆمەڵێك بەرژەوەندیی هاوبەشی زۆر گرنگ هەن لەنێوانماندا".
له‌ كاتێكدا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووكان هاوپه‌یمانی و پیشتگیری بۆ خه‌ڵكی كوردی یه‌كی پارستنی گه‌ل ده‌كه‌ن له‌ سوریا (یه‌په‌گه‌)، ئه‌مریكا چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانێك ده‌بینێت له‌شه‌ری دژ به‌ گرووپه‌ ئیسلامی توندره‌وه‌كان (داعش)، به‌ڵام توركیا وه‌ك لقێكی له‌ پارتی كرێكاران (په‌كه‌كه‌) ده‌بینێت و به‌ گرووپێكی تیرۆرست ناویان ده‌بات و ئوپه‌ڕاسیۆنێكی ئه‌نجام داوه‌ دژ به‌ كوردانی سوریا به‌مه‌بستی پاراستنی سنووری وڵات له‌ تیرۆریست.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێی نێوان هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات و ستراتیژیه‌ هاوبه‌شه‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی له‌ خۆگرت.
له‌م چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسی ئه‌و بابه‌تانه‌ش كراوه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌روه‌ها ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ تیرۆرێك به‌ هاوبه‌شی له‌ نێوان ئه‌مریكا و توركیا.
تیلەرسۆن هەروەها سەردانی ئەردەن و لوبنان و كوەیت دەكات، لە ئەردەن چاوی بە سەركردایەتی ئەو وڵاتە دەكەوێت، باس لە كێشەكانی ناوچەكە دەكەن، لەوانەش قەیرانە بەردەوامەكەی سوریا و هاوكارییەكانی ئەردەن "بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
لە لوبنانیش تیلەرسۆن لەگەڵ میشاڵ عەون، سەرۆكی لوبنان و سەعد حەریری، سەرۆك وەزیری لوبنان نەبیح بێری،سەرۆكی پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ جەخت كردنەوە لەسەر پشتیوانی ئەمەریكا بۆ گەلی لوبنان و هێزە چەكدارەكانی لوبنان.
لە كوەیت-یش تیلەرسۆن سەرۆكایەتی شاندێك دەكات لە كۆبوونەوەیەكی وەزیرانی 74 وڵاتی هاوپەیمان دژی داعش، هەروەها لە عێراقیش بەشداری لە كۆنفرانسی دووبارە بنیادنانەوەی عێراق دەكات، كە ئەوەش یەكەمین كۆنفرانسە لەو جۆرە دوای شكستپێهێنانی داعش لە عێراق و سوریا

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.