تشرینی یەکەم 21, 2020

ئەمەریکا شاندێک بۆ گفتوگۆکردن رەوانەی کۆریای باكوور دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، لەچەند هەفتەی داهاتو ئەمەریکا شاندێک بۆ گفتوگۆکردن رەوانەی کۆریای باكوور دەکات. راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: كۆتاییهاتنی خولی دووه‌می دانووستانه‌كانی نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ به‌بێ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن به‌ مانای شكستی دانووستانه‌كانی نێوانمان نییه‌.

به‌پێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندوە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتودا ئەمەریکا وەفدێکی دانوستانکار رەوانەی کۆریای باكوور دەکات.
هەفتەی رابردو 27 و 28ی مانگی شوبات، دوەمین کۆبونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی کۆریای باكوور و سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراو تێیدا بەبێ واژۆکردنی هیچ رێککەوتنێک هەردولا شوێنی کۆبونەوەکانیان بەجێهێشت.
جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ كۆتاییهاتنی خولی دووه‌می دانووستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یانگ به‌بێ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن به‌ مانای شكستی دانووستانه‌كانی نێوانمان نییه‌.
جۆن بۆڵتن له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌مانتوانیی له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ رێكبكه‌وین، چونكه‌ مه‌رجه‌كانی ئه‌وان جێگه‌ی قبوڵكردن نه‌بوون، هه‌ر بۆیه‌ جێهێشتنی دانووستانه‌كان بۆخۆی به‌ جۆرێك له‌ سه‌ركه‌وتوویی هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ كه‌ هۆكاری جێهشێتنی دانووستانه‌كانی به‌ زیاده‌خوازیی لایه‌نی به‌رامبه‌ر وه‌سفكرد، رایگه‌یاند كۆریای باكوور ئابوورییه‌كی دره‌وشاوه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام ئابوورییه‌كی له‌مچه‌شنه‌ به‌بێ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی نایه‌ته‌ ئاراوه‌.
هه‌روه‌ها رێبه‌ری كۆریای باكووریش له‌ خولی دووه‌می دانووستانه‌كاندا داواكار بووه‌ ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر پیۆنگ یانگ هه‌ڵگرێت و ترامپیش وتوویه‌تیی تا ئه‌وكاته‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی به‌ ته‌واویی له‌سه‌ر ئه‌وان نه‌سه‌لمێنرێت سزاكان له‌سه‌ریان لانادات
هاوكات، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا راشیگەیاندوە، ئومێدم زۆرە کە لەماوەی چەند هەفتەی ئایندە شاندێکی دانوستانکار رەوانەی پیۆنگیانگ دەکه‌ین و دەگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ. وتوشیەتی، بەردەوامە لەدۆزینەوەی ئەو بڕگەو بابەتانەی کە تێیدا بەرژەوەندی هەردولای تێدا بەدیدەکرێت.
کۆریا و ئەمریکا هۆکاری جیاوازیان هه‌یه‌ بۆ واژۆنەکردنی رێککەوتنی نێوانیان لە بەکۆبونەوەی دوه‌مدا دەخەنەڕو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کۆریا داوای لابردنی تەواوی سزاکانی کردوە، کۆریا باكوریش دەڵێت، واشنتن تەنها داوای هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانیان کردوە لەبەرامبەر کۆتایهێنان بەبەرنامە ئەتۆمییەکەیان.

© 2017 Hawler