تشرینی یەکەم 16, 2018

ئەمریکا هەوڵدەدات بۆ کۆکردنەوەی هەڵوێستی زیاتری وڵاتان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییەکانی ئێران

دوای ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ ئیسڕائیل كردی بۆ سه‌ر 12 ئامانجی سووریی و ئێرانیی له‌ خاكی سووریادا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریی ئه‌مریكا وێڕای ره‌خنه‌گرتن له‌ كرده‌وه‌ی شه‌ڕانگێزانه‌ و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ كاروباری ناوچه‌كه‌دا، رایانگه‌یاند كه‌ ئیسڕائیل مافی خۆیه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و هێرش بۆسه‌ر خاك و سه‌روه‌رییه‌كه‌یدا، به‌رگریی له‌خۆی بكات. وته‌بێژی په‌نتاگۆن،رایگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا به‌شداری ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئیسڕائیل نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌م وڵاته‌ نزیكترین هاوپه‌یمانی سه‌ربازیی ئێمه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و ئێمه‌ پشتگیریی له‌ مافی ره‌وای ئیسڕائیل ده‌كه‌ین". سەرۆکی رووسیا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاھۆ، پۆتین داوای راوەستانی گرژییەکانی کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاندووە: " دەوڵەت و سوپای سوریا وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ مافی بەرگری ڕەوای لە خاکی خۆی هەیە و دەتوانێت بەرەنگاری هەر جۆرە دەستدرێژییەکی دەرەکی ببێتەوە". وەزارەتی دەرەوەی لوبنانیش رایگەیاند، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر ئیسرائیل تۆماردەکەن لەبەرئەوەی ئەو وڵاتە ئاسمانی لوبنانی بۆ هێرشەکان بەکارهێناوە. حزبوڵای لوبنانیش، رایگەیاند: " تێکشکاندنی فڕۆکە جەنگییەکەی ئیسرائیل لەجۆری ئێف ١٦، سەرەتای قۆناغێکی نوێی ستراتیژییە بەئامانجی سنوردانان بۆ بەزاندنی ئاسمانی سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە".
پاش كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری F-16ـی ئیسرائیلی له‌ لایه‌ن سووریا و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستیان به‌ بۆمبابارانی چڕی 12 پێگه‌ی سه‌ربازی له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كردووه‌و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ش له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان و جه‌لیلی ژوروو له‌ باكووری ئیسرائیل لێدراوه‌". بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ ته‌لئه‌بیبی توڕه‌ كردووه‌و ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئێرانی بۆ سه‌ر ئاسمانی ئیسرائیل، به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی ئیسرائیله‌ و هه‌ر كه‌سێك له‌ پشت ئه‌و كاره‌وه‌ بێت ده‌یكه‌ینه‌ ئامانج

".
ئه‌دریان ره‌نكین گالۆڤی وته‌بێژی په‌نتاگۆن، رایگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا به‌شداری ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئیسڕائیل نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌م وڵاته‌ نزیكترین هاوپه‌یمانی سه‌ربازیی ئێمه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و ئێمه‌ پشتگیریی له‌ مافی ره‌وای ئیسڕائیل ده‌كه‌ین له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشانه‌دا كه‌ هاوڵاتییان و سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی بكاته‌ ئامانج".
جێگەی ئاماژەیە، رووداوه‌كانی ماوه‌ی 7 ساڵی پێشووی سووریا، نیگه‌رانی زۆری بۆ ئیسرائیل درووستكردووه‌، چونكه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتیكاری سه‌ره‌كی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بووه‌و جگه‌ له‌ راوێژكاری سه‌رباز و سه‌ربازی ئێرانی، میلیشیای چه‌كداری زۆریشی له‌ سووریا هه‌یه‌ و له‌ نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیلیش بنكه‌ی سه‌ربازی دامه‌زراندووه‌‌.
بەپێی میدیا جیهانییەکان، وتەبێژەکەی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا هەوڵدەدات بۆ کۆکردنەوەی هەڵوێستی زیاتری وڵاتان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییەکانی ئێران. جۆناسان کۆنریکۆس وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دانی بەکەوتنەخوارەوەی فرۆکەکەدا نا و رایگەیاند، ئەو فرۆکەیە دوای بۆردومانکردنی چەند ئامانجێک لە سوریا، لەخاکی سوریاوە بەئامانجگیراوە و خراوەتەخوارەوە، بەڵام هەردوو فرۆکەوانەکەی رزگاریان بووە.
تەلەفیزیۆنی حکوومەتی سوریاش رایگەیاند، هێزی بەرگری سوپای سوریا رووبەرووی هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بووەتەوە و زیاتر لە فڕۆکەیەکی پێکاوە، بەڵام ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە زیاتر لە فڕۆکەیەکی لەلایەن سوریاوە خرابێتە خوارەوە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئێرانی دوای بەزاندنی ئاسمانی ئیسرائیل، لەلایەن فڕۆکەیەکی ئەپاچییەوە خراوەتە خوارەوە.
فلادیمێر پۆتین، سەرۆکی رووسیا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، باسی بارودۆخی سوریا و گرژییەکانی ئیسرائیلیان کردوو، پۆتین داوای راوەستانی گرژییەکانی کردووە. کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا، بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا ھەردوولا، باسی ئەو بارودۆخەیان کردووە، دوای ئەوەی ئیسرائیل چەند موشەکێکی رووسیای لە سوریا بە ئامانج گرتووە

.
پۆتین بە ناتانیاھۆی وتووە، پێویستیەک ھەیە، بۆ رێگەگرتن لەو ھەنگاوانەی کە گرژی و ڕووبەڕووبوونەوەی نوێ دەھێنێتەوە ئاراوە.
چه‌ند جارێك سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و میلیشیا و چه‌كدار و بنكه‌ سه‌ربازیانه‌ی ئێران هۆشداری دابووه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام دواجار گرژییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ند بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و خستنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی ئیسرائیلی. هه‌ر چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ فڕۆكه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ته‌لئه‌بیب شه‌ڕه‌كه‌ زیاتر به‌ شه‌ڕی ئێران ده‌زانێت. بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئێران به‌شێوه‌ییه‌كی فه‌رمی لیدوان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ بدات.
بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، دەوڵەت و سوپای سوریا وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ مافی بەرگری ڕەوای لە خاکی خۆی هەیە و دەتوانێت بەرەنگاری هەر جۆرە دەستدرێژییەکی دەرەکی ببێتەوە. ئاماژەی بەوەشداوە "بانگەشەی فڕینی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێرانی و هەروەها دەستێوەردانی ئێران لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئیسرائیلی پێکەنین هێنەرترە لەوەی کە باسی لێوە بکرێت، چونکە بوونی ئێران لە سوریا ڕاوێژکارانەیە و بە پێی داواکاریی دەوڵەتی یاسایی ئەو وڵاتەیە. به‌هرام قاسمی، گوتی: "ناكرێت باوه‌ڕ به‌ئیسرائیل بكرێت، چونكه‌ درۆزنه‌. دوای ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئێرانیش، ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌ ئێرانییه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه

‌".
وەزارەتی دەرەوەی لوبنانیش رایگەیاند، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر ئیسرائیل تۆماردەکەن لەبەرئەوەی ئەو وڵاتە ئاسمانی لوبنانی بۆ هێرشەکان بەکارهێناوە.
حزبوڵای لوبنانی لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێشهاتەکان واتای تێکشکاندنی تەواوەتی هاوکێشە کۆنەکان هەروەها جەختیكردووەتەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕ و وەستان لەپاڵ گەلی سوریا بۆ بەرگری لە خاك و سەروەری سوریا و مافە ڕەواكانی.

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر


  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
  • 48
  • 49
  • 50
  • 51
  • 52
  • 53
  • 54
  • 55
  • 56
  • 57
  • 58
  • 59
  • 60
  • 61
  • 62
  • 63
  • 64
  • 65
  • 66
  • 67
  • 68
  • 69
  • 70
  • 71
  • 72
  • 73
  • 74
  • 75
  • 76
  • 77
  • 78
  • 79
  • 80
  • 81
  • 82
  • 83
  • 84
  • 85
  • 86
  • 87
  • 88
  • 89
  • 90
  • 91
  • 92
  • 93
  • 94
  • 95
  • 96
  • 97
  • 98
  • 99
  • 100
  • 101
  • 102
  • 103
  • 104
  • 105
  • 106
  • 107
  • 108
  • 109
  • 110
  • 111
  • 112
  • 113
  • 114
  • 115
  • 116
  • 117
  • 118
  • 119
  • 120
  • 121
  • 122
  • 123
  • 124
  • 125
  • 126
  • 127
  • 128
  • 129
  • 130
  • 131
  • 132
  • 133
  • 134
  • 135
  • 136
  • 137
  • 138
  • 139
  • 140
  • 141
  • 142
  • 143
  • 144
  • 145
  • 146
  • 147
  • 148
  • 149
  • 150
  • 151
  • 152
  • 153
  • 154
  • 155
  • 156
  • 157
  • 158
  • 159
  • 160
  • 161
  • 162
  • 163
  • 164
  • 165
  • 166
  • 167
  • 168
  • 169
  • 170
  • 171
  • 172
  • 173
  • 174
  • 175
  • 176
  • 177
  • 178
  • 179
  • 180
  • 181
  • 182
  • 183
  • 184
  • 185
  • 186
© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.