تشرینی یەکەم 21, 2020

واشنتۆن كار بۆ گۆڕینی حكوومه‌تی ڤه‌نزوێلا ده‌كات

جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو واشنتۆن پلان داده‌نێت تا هاوپه‌یمانیه‌ك دروست بكات بۆ گۆڕینی حكومه‌تی مادورۆ به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی سیاسی له‌ وڵاتی ڤه‌نزوێلای ئه‌مریكای لاتین..

جه‌نرال فرانشیسكو یانیز له‌ هێزی ئاسمانی، یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ چووه‌ پاڵی جۆان گوایدۆ كه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ڤونزوێلا بۆ لادانی مادۆرۆ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات ناساند و له‌ 23ی كانوونی دووه‌م ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ به‌ خێرایی گوایدۆیان وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتی ڤه‌نزوێلا ناساندووه‌ و پشتگریان كردووه‌.
گرووپێكی سه‌ربازیی سه‌ر به‌ یه‌كێتی پارێزگاری نیشتیمانی پێش چه‌ند رۆژێك له‌ كاراكاسی پایته‌ختی ڤه‌زوێلا له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆییه‌وه‌ داوایان له‌ هاووڵاتیی كرد كه‌ راپه‌ڕن.
جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی سی ئێن ئێن رایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا پشتگیری كۆبكه‌ینه‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاشتیخوازی ده‌سه‌ڵات له‌ نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا بۆ خوان گوایدۆ كه‌ وه‌ك سه‌رۆكی كاتی خۆی ناساندووه‌و، ئێمه‌ش دانمان پێداوه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و له‌ ئێستادا هه‌وڵی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌مانه‌وێ هاوپه‌یمانی و پشتگیریه‌كی به‌هێز دروست بكه‌ین تا مادورۆ و حكومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی بگۆڕێن
بۆڵتن له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌ هه‌ینی ڕابردوو ڕووی قسه‌ی له‌ مادۆرۆ كرد، ئه‌مشه‌و له‌ تویته‌ نووسیم كه‌ هیواخوازم خانه‌نشینییه‌كه‌ت درێژه‌ بكێشێ و ئارام بێ له‌سه‌ر كه‌ناراوێكی جوانی دوور له‌ ڤه‌نزوێلا، ئه‌گه‌ر بته‌وێ سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگریت، ئه‌وا شوێنێت كه‌ناراوێكی جوان و سیحراوی ده‌بێ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بچیته‌ ناوچه‌یه‌كی پڕ له‌ تاوانباری وه‌ك "گوانتانامۆ.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ 15ی كانوونی دووه‌می 2019، بارودۆخی وڵاتی ڤه‌نزوێلا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تێكچوو و به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ قه‌یرانی داراییدایه‌ و ئۆپۆزیسۆنیش دۆخی خراپی دارای خسته‌ ئه‌ستۆی مادۆرۆ و هاووڵاتییان له‌ شاری كاراركاس پایته‌خت و زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ڤه‌نزوێلا خۆپیشاندانیان كردووه‌ و دوای یه‌ك رۆژ له‌ خۆپیشاندانی هاووڵاتییان خۆان گوایدۆ سه‌رۆكی په‌له‌مانی ڤه‌نزوێلا خۆی به‌ سه‌رۆكی وڵات ناساند.
گونتانامۆ بنكه‌یه‌كی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا و گرتووخانه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و دوورگه‌یه‌كه‌ و ده‌كه‌وێته‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی كوبا، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ی كردووه‌ به‌ شوێنی تاوانباره‌ گه‌وره‌كان و تیرۆریستان.

© 2017 Hawler