ئەیلول 20, 2020

سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی کۆریای باکوور لە هانۆیی پایتەختی ڤێتنام بۆ دووەم جار كۆبوونەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و کیم جۆنگ ئوونی سەرۆکی کۆریای باکوور لە هانۆیی پایتەختی ڤێتنام بۆ دووەم جار چاویان بەیەک بکەوێت.

هەرچەندە ئەجێندای ئەم کۆبوونەوەیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هاوشێوەکانی هەردوو سەرکردە، پێشوەختە لەسەر ئاشتی رێککەوتوون.
لێکچووەکانی ئەو دوو سەرۆکەی جیهان، پارەیەکی زۆر باشیان دەست دەکەوێت، بەڵام لێکچووەکەی کیم جۆنگ ئوون، زۆر بە ستایلی قژی کیم قەڵسە و لێی دەپاڕێتەوەو تا دەستێک بەسەر و پرچی خۆیدا بهێنێت.
ساڵی پار ئەم دوو سەرۆکە لە وڵاتی سه‌نگافوورە کۆبوونەوە و لەسەر داماڵینی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوور و بەرقەرارکردنی ئاشتی، رێککەوتن.
میكا هێن توونێن، شاره‌زای په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەڵێ "دەبێت ئه‌مجاره‌ هه‌ندێك ئەنجامی روون هه‌بن، ناكرێت ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مجاره‌ ته‌نها تەوقه‌كردن و زه‌رده‌خه‌نەی رووخۆشانە بێت. ده‌بێت ئەنجامی كۆنكریتی هه‌بن، یه‌كێك له‌و ئەنجامانە ره‌نگه‌ رێككه‌وتنی ئاشتی بێت بۆ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا".
پێش رێككه‌وتنی ته‌واو، چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌ن، كه‌ ره‌نگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌دا دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئوون له‌سه‌ریان رێکبکەون.
جولیان بۆرگه‌ر، شرۆڤه‌كاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دەڵێ "ره‌نگه‌ تره‌مپ رازی ببێت به‌ كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ كۆریای باشوور، به‌ڵام له‌ لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه‌، ئه‌وانیش ده‌توانن هه‌نگاوی زیاتر له‌سه‌ر له‌ناوبردنی به‌شێك له‌ پرۆگرامە ئه‌تۆمییه‌كه‌یان بنێن، به‌ڵام پرسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئایا ئه‌وان ئاماده‌ن به‌شێك له‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی پرۆگرامە ئه‌تۆمییه‌كریان، كه‌ یۆن بیۆنه‌، له‌ناوببه‌ن؟".
ئەو دیدارەی هانۆی دوای دیداری پێشووی هەردوو سەرۆك دێت لە 12ی حوزەیرانی 2018 لە سەنگاپوور، كە هەریەك لە ئەمەریكا و كۆریای باكور دەیانەوێت بگەن بە رێككەوتن لەسەر زنجیرە هەنگاوێك بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتننانەی لە لووتكەی سەنگاپوور پێی گەیشتن لەبارەی داماڵینی چەكی ئەتۆمی لە نیوچە دوورگەی كۆریا و ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكانی پیۆنگیانگ و واشنتن. لەوكاتەی هەردوولا چاویان لە بەرانبەرەكەیانە هەنگاوی زیاتر باوێت بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتننەكان، تا ئێستە هیچ پێشوەچوون رووی نەداوە.
چەندین هەزار رۆژنامەڤان لە هانۆی-ن بۆ رووماڵکردنی لووتکەکە، چاوەڕوانیی زۆر لە کۆبوونەوەکە دەکرێت لە ناوخۆی کۆریای باکوور و ئەمریکا و وڵاتانی دەرەوەش.
هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئوون لەناوەوەی وڵاتەکانیان گوشاریان لەسەرە. سیناتۆرە دیموکراتەکان داوایان لە ترەمپ کردووە بەبێ ئەنجامی کۆنکرێتی نەگەڕێتەوە، بۆیە ترەمپ لەژێر گوشاردایە بۆ ئەوەی بەبێ ئەنجام نەگەڕێتەوە، بەهەمان شێوە کیم لەناوەوە گوشاری لەسەرە کە پێویستی بە رێککەوتنە لەپێناو کەمکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر وڵاتەکەی.
بەڵام کێشەی کۆریای باکوور لەوەدایە؛ دەیەوێت سەرەتا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا ئاسایی بکاتەوە ئەوکاتە هەنگاوی دیکە بنێت.
پێشبینی دەكرێت هەردوو سەرۆك باسی چۆنیەتی وازهێنانی كۆریای باكور بكەن لە چەكە ئەتۆمییەكەی لەو كاتەی ترەمپ بەر لە گەیشتنی بۆ هانۆی لە كۆشكی سپی گەشبینی خۆی پێشان دا و گوتی، لووتكەیەكی زۆر سەركەوتوو دەبێت و ئێمە دەمانەوێت چەكی ئەتۆمی لە نیوچە دوورگەی كۆریا داماڵین.

 

لوقمان مستەفا - هەو‌لێر

© 2017 Hawler