ئەیلول 20, 2020

سه‌رۆكی سوودان حكوومه‌تی ئێستای وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و حكوومه‌تێكی نوێی پێكهێنا

عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکی سودان لە پای بەردەوامبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە، باری نائاسایی لەسەرانسەری سوداندا بۆ ماوەی ساڵێک ڕاگەیاند و حکومەتی ناوەندیی و دەسەڵاتی ویلایەتەکانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە..

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان سه‌رۆك كۆماری سودان جیا له‌مكاره‌، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بارودۆخی تایبه‌تیی له‌ وڵاته‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌.
عومه‌ر به‌شیری سه‌رۆكی سوودان چوار بڕیاری تری له‌ دۆخی باری نائاسایی وڵات ڕاگه‌یاند، كه‌ خۆی له‌ قه‌ده‌غه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و ڕێكخستنی ده‌بینێته‌وه‌، جیا له‌وه‌یش چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی به‌ دراوی بیانی و قه‌ده‌غه‌ی دابه‌شكردن و هه‌ڵگرتن و فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی و كاڵاكانی ده‌ره‌وه‌ی بازرگانی فه‌رمی له‌ چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی سوودان ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانی ژماره‌ یه‌كی ساڵی 2019 بریتییه‌ له‌ ڕاسپاردنی هێزه‌كانی ته‌ناهی به‌ چوونه‌ ناو باڵه‌خانه‌ و ماڵه‌كان بۆ پشكنینی و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌سانی ناویان و سه‌پاندنی چاودێری ورد به‌سه‌ر موڵك و دامه‌زراوه‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌ و دووكان و كاڵاكانیان كه‌ پێچه‌وانه‌ و پێشێلی یاسان، هه‌روه‌ها پێویسته‌ ڕێگری له‌ جموجۆڵی كه‌سه‌كان بكرێ له‌ هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ی كاره‌ نایاسایییه‌كانیان، هاوكات ده‌بێ هه‌ر كه‌سێك بگیرێ، ئه‌گه‌ر باری نائاسایی پێشێل بكات و پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بێت.
بەپێی زانیارییەکان، خەڵکی دروشمی شۆڕش و روبەروبنەوەیان هەڵگرتوە و رێگا سەرەکییەکانی شامباتیان کۆنتڕۆڵکردوە، لە عەباسییەش داوای هاتنەخوارەوەی بەشیر لە کورسی دەسەڵات دەکەن.
لە بارەی سەرۆک وەزیرانی نوێوە سەرچاوەیەک لە نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری سودان رایگەیاندوە، محەمەد تاهیر ئایەڵا، پارێزگاری جەزیرە کە پێشتر بەشیر رایگەیاندبو دەبێتە سەرۆککۆماری جێگرەوە لەئێستادا وەک سەرۆک وەزیرانی سودان دەستنیشانکراوە
به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌، داواكاری گشتی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێدراوه‌ تا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵگرێ كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ ئه‌نجامدانی تاوان به‌ گوێره‌ی یاسای باری نائاسایی و پاراستنی سه‌لامه‌تی گشتی ساڵی 1997.
عومەر بەشیر، راشیگەیاند، ئەوەیشی خستۆتەڕوو،كە لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت، بەڵام بەیەک دووری دەوەستێت لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەکان، ئەو لێدوانەش وەک ئاماژەیەک لێکدراوە بۆ دەستبەرداربوونی لە سەرۆکایەتی حزبی کۆنگرەی دەسەڵاتدار.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا بەشیر داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد، سەیرکردنی هەموارە دەستورییەکان دوابخات و بەڵێنی ئەوەشی دا چەند ڕێوشوێنێکی ئابوری بەپەلە بگرێتە بەر.
داواشی لە سەرجەم لایەنەکان کرد وەک پاراستنی ئارامی و ئاسایش و دڵنیایی سەیری هێزە چەکدارەکانی سودان بکەن.
ماوەی چەند هەفتەیەدا لە سودان گردبوونەوە و خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆش لە هەر یەکە لە شارە گەورەکانی خەرتومی پایتەخت و ئوم درمان کە دوو گەورە شاری ئەو وڵاتە دادەنرێت خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەچووە.
بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران هێزە ئەمنیەکان گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە، کە تا ئێستا بەهۆیەوە ٣٢ کەس کوژراون سێ کەسیان لە هێزە ئەمنییەکان بوون.
بڕیاری ژماره‌ دووی سه‌رۆكی سوودان بریتییه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپێشاندان و كۆبوونه‌وه‌، گرتنی ڕێی گشتی و په‌كخستنی هاتوچۆی هاووڵاتییان، ئه‌مه‌ی به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی شكۆی ده‌وڵه‌ت و سیمبۆل و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت زانیوه‌، بۆیه‌ به‌ ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌. جیا له‌وه‌یش قه‌ده‌غه‌ی مانگرتن و ده‌سبه‌رداربوون له‌ كار و خزمه‌تكردنی ڕاگه‌یاندووه‌، هێرش و كاری تێكده‌رانه‌یشی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌ تاوان ناوبردووه‌.
سودان له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا شایه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی خوێناویی و به‌رفراوان بووه‌ و دواكاریی سه‌ره‌كیی خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر بووه‌ كه‌ ناوبراو نزیكه‌ی 30 ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌م وڵاته‌ گرتووه‌ته‌ ده‌ست.
هاوکات ئاواد محەمەد بن عەوفی، وەزیری بەرگری وەک یەکەم جێگری سەرۆک کۆمار دەستنیشانکراوە و لە پۆستەکەشیدا ماوەتەوە لە وەزارەتی بەرگری.
لای خۆشییەوە هێزەکانی کۆمەڵەی نیشتیمانی کە تاکە ئۆپۆزسیۆنی سودانە راگەیاندنی باری نا ئاسایی وەک هەوڵێک بۆ روبەڕوبونەوەی شۆڕشەکەیان وەسفکرد و رایگەیاند، بەهیچ جۆرێک دەستبەرداری شۆڕشەکەیان نابن تا هێنانەخوارەوەی بەشیر لە دەسەڵات.

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler