شوبات 19, 2018

"ئەگەر بێت و توركیا لەگەڵ حكوومەتی بەشار ئەسەددا نەكەوێـتە گفتوكۆوە، بە خوێنی سەربازی توركیا سیاسەتێكی هەڵە دەكات لە عەفرین"

دۆغو پەرینچەك سەرۆكی پارتی وەتەنی توركیا، پێیوایە ئەگەر بێت و توركیا لەگەڵ حكوومەتی بەشار ئەسەددا نەكەوێـتە گفتوكۆوە، بە خوێنی سەربازی توركیا سیاسەتێكی هەڵە دەكات لە عەفرین.
لە دیمانەیەكیدا بۆ رۆژنامەی (سۆزجو)ـی توركی، دۆغو سیاسەتی پەكەكە هەڵدەسەنێگێنێت و دەڵێت لە نزیكەوە زۆر شارەزای پەكەكەم.
بە گوێرەی ئەو شارەزاییەی لەبارەی پەكەكەوە هەیەتی كە بۆ خۆی باسی دەكات، پەكەكە هەمیشە بە گوێرەی ئەو هێزەی هەیەتی سیاسەت دەكات، ئێستا بارودۆخیان باش نییە، بۆیە بیر لەوە

دەكەنەوە چۆن بتوانن چەك فڕێ بدەن و كۆتایی بە شەڕ بهێنن.
باسی لەوەیش كردوە، كە پەكەكە گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی، ئەمریكا و ئیسرائیل ئەوانی فرۆشتوە و ئێستا بونەتە ئالەتی دەستی ئەوان. هەروەها هەدەپەش بە هەمان شێوە بیر لەوە دەكاتەوە چۆن بڕوا بە پەكەكە بهێنن چەك فڕێ بدات.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا، ئاشكرای دەكات ئەگەر بێت و توركیا لە شەڕی عەفرین بدۆڕێت، ئەوكات ئەمریكا دەستبەسەر ئەنكەراشدا دەگرێت و توركیا وەكو عێڕاق پارچە پارچە دەبێت.

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.