ئاب 18, 2018

ئەحمەد داودئۆغلو: پەشیمان نیم لەو سیاسەتەی لەبارەی سووریا پەیڕەوم كردوە

ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا، پێیوایە ئەو سیاسەتەی ئەو لە سووریا پەیڕەوی كردوە زۆر گرنگ بوە و پەشیمانیش نییە لێی. هەروەها ئەو هاوكارییە سەربازییەی لە سەردەمی سەرۆك وەزیرایەتی ئەودا بۆ گروپە جیهادییەكان لە سووریا دەنێردرا، بە كارێكی باش دەزانێت.
ماڵپەڕی (سۆڵ)ـی توركی، لە هەواڵێكدا ئاشكرای دەكات، ئەحمەد داودئۆغلو بەشداری لە پرۆگرامێكی تەلەڤزیۆنیدا كردوە و، لەوێدا سیاسەتی خۆی ئەوكاتەی سەرۆك وەزیرانی توركیا بوە بە وەسف دەكات لەبارەی سووریاوە.
داودئۆغلو ئاماژەی داوە، كە ئەوكاتەی راوێژكاری سەرۆك وەزیران بوە، 62 جار سەردانی سووریای كردوە و بە هیچ شێوەیەك جیاوازی لە نێوان پێكهاتە و مەزهەبەكانی سووریادا نەكردوە.
گوتیشی: "ئەوكاتەی شەڕی ناوەخۆ لە سووریا هەڵگیرسا، چوومە لای بەشار ئەسەد و پێم گوت هاووڵاتی خۆت مەكوژە و لەگەڵیاندا رێكبكەوە، بەڵام گوێی پێ نەگرتین. بۆیە من سیاسەتی

توركیام لەبارەی سووریا پێ باشە و هەڵە نییە".
پێشیوایە دوای ئەوەی ئەمریكا عێڕاقی لە دەستی سەدام حوسێن رزگار كرد، ئیتر پەكەكە توانی سوود لەو بۆشاییەی هەرێمی كوردستان وەربگرێت و خۆی توندوتۆڵ بكات.
ئۆپەراسیۆنی عەفرینیشی پێی كارێكی باشە و، دەڵێت لە هەر شوێنێك پەكەكە بوونی هەبێت، توركیا مافی خۆیەتی لێی بدات.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.