ئایار 24, 2019

ئەمڕۆ ھەینی 24-5-2019 تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە و بڕیار وایە 7ی مانگی داھاتوو، بە فەرمی پۆستەکەی جێ بھێڵێت. دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ تێرێزا مەی له‌گه‌ڵ گراهام برادی سه‌رۆكی لێژنه‌ی كۆمارییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌ به‌ لێژنه‌ی ساڵی 1992 ناسراوه‌ كۆبوه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: كه‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت دوای
دوێنێ، پێنجشەممە حكوومەتی توركیا لە چوارچێوەی پابەندبوون بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، ڕاگرتنی كڕینی نەوتی لە حكوومەتی تاران راگەیاند. لە میانی سەردانەكەی یاوز سەلیم بریاری وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ واشنتن، بەرپرسێكی یاوەری ناوبراو رایگەیاندووە كە وڵاتەكەیان پابەندی سزاكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئێران، بۆیە لە سەرەتای ئەم مانگەوە كڕینی نەوتیان لە ئێران راگرتووە، ئەگەرچی بڕیارەكەشیان بە دڵ نەبووە.
ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی   ئاگاداری هەموو لایەک و بە تایبەت بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین کە هەر لاپەڕەیەکی فەیسبووک ئەگەر بەناوی جەنابی سەرۆک بارزانی و بارەگای بارزانی بێت و نیشانەی ڕاست و دانپێدانراو (☑)ـی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوکی لەسەر نەبێت هیچ پەیوەندی بە جەنابی سەرۆک و بارەگای بارزانییەوە نییە.   نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی   ۲۳/٥/۲٠۱۹
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 23ـی5ـی2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازیی له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی عێراقی كرد. له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها شەڕی داعش و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی بوو.
ڕۆژی سێشەممە (تێریزا مەی) سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕەشنوسێکی نوێی ئاشکراکرد بۆ دەرچوون لەچەقبەستووی برێگزیت تاوەکو پاڵپشتی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، لەو ڕەشنوسە تازەیەدا دەرفەتی ڕیفراندۆمێکی تازەیشی تێدایە.سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی بەریتانیا بۆ دەرچوونی لەیەکیەتی ئەوروپا تێدەپەڕێت و، نزیکەی دوو مانگیش بەسەر وادەی دیاریکراوی جیابونەوەکە تێدەپەڕێ، (مەی) سەرۆکوەزیران دواین هەوڵی خۆی چڕکردۆتەوە
© 2017 Hawler